دونیا

نەرویج.. سوتاندنی قورئان لە شوێنێکی گشتیدا کاردانەوەی لێکەوتەوە

لەکاتى سوتاندنى قورئانێکدا لەلایەن راستڕەوێکى توندڕەوەوە لە نەرویج، چەند گەنجێکی موسڵمان لە بەرامبەردا کاردانەوەیان نواند.

کەناڵى NRK نەرویجى بڵاویکردەوە، ئارنى تۆمیر سەرۆکى کۆمەڵەى “بەئیسلامیکردنی نەرویج ڕاگرن”، کە راستڕەوێکى توندڕەوى نەرویجییە، بۆ سوکایەتیکردن بە قورئان و موسڵمانان گردبوونەوەیەکى رێکخستووە و قورئانێک دەسوتێنێت.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییەى بڵاوکراوەتەوە، لەوکاتەى راستڕەوە توندڕەوەکە قورئانەکە دەسوتێنێت، لەلایەن چەند گەنجێکی موسڵمانەوە وەک کاردانەوەیەک هێرشى دەکرێتە سەری و پەلامارى دەدرێت، پۆلیسیش پێنج کەسی دەستگیردەکردووە و ئاگرى سەر قورئانەکەش دەکوژێننەوە.

کەناڵە نەرویجییەکە ئاماژەى بەوە کردووە، سەرۆکى کۆمەڵەکە لەنێو گەڕەکێکى شارى کریستیانساند، کە کۆچبەرانى تێدا نیشتەجێن لە باشورى وڵاتى نەرویج، گردبونەوەیەکى رێکخستووە و لەنێو گردبوونەوەکەدا قورئانەکەى سوتاندووە.

لە کاردانەوەدا، ژمارەیەک لەو کەسانەى دژى رەگەزپەرستین، کە زیاتر لە ٥٠٠ کەس دەبوون، لە موسڵمان و ناموسڵمان پێکهاتبوون، لە هەمان شوێن کە قورئانەکەى تێدا سوتێنرا، گردبوونەوەیان کرد و داوایان لە پۆلیسى ئەو وڵاتە کرد سنورێک بۆ کۆمەڵەى راسترەوە توندڕەوەکان دابنرێت.

لەبارەی ناسنامەی ئەو کوڕە گەنجەوە دەوترێت کە خەڵکی سووریایە و ناوی قوسەی ڕاشد-ە، لەکاتێکدا خەڵکێکی زۆر وتیان کە کوردە و لە عەشیرەتی هەرکییە و ناوی (فەلاح هەرکی)یە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close