جیهانی ئیسلامیكــوردستان

گەنجێکی هەڵەبجەی لە لەبەرکردنی قورئان پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا

پەیجی فەرمیی مامۆستا تاهیر بامۆکی بڵاویکردووەتەوە، گەنجێکی هەڵەبجەیی بەناوی “بەختەوەر بەهادین” پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی هەموو عێراق بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز.

لەو بابەتەی لە پەیجی فەرمیی مامۆستا تاهیر بامۆکیدا نووسراوە، “پاش بەشداریکردنی لە یەکەم پێشبڕکێی (مشيخة المقارئ العراقیة) کە تایبەت بە پێشبرکێ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، کە بۆ یەکەمجارە لە عێراق ئەنجامبدرێت،” ئەو گەنجە هەڵەبجەییە توانیی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

نووسراویشە، “پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانەوە، سوپاس بۆ خوا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە یەکەمین کەس لەسەرتاسەری هەموو عێراق.”

بەختەوەر بەهادین یەکێکە لە گەنجەکانی پارێزگای هەڵەبجە، کە لە چەند ساڵی رابردوودا توانیی هەموو قورئانی پیرۆز لەبەربکات.

زانیارییەکان لە پەیجی فەرمیی زۆر بەڕێز مامۆستا تاهیر بامۆکی وەرگیراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close