بیروڕا

هەڵبژاردن و هەلێک بۆ چەند هەڵوێستێکی شەرعی

١- هەڵبژاردن هەلە بۆ فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگە گرتن لە خراپە: باوەڕ ناکەم ئێستا و لە واقیعی ئێمەدا خراپەیەک هەبێت لەم دەسەڵاتە گەورە تر و گەندەڵ تر، بۆیە لابردنی ئەوانە یان هەر نەبێت لاواز کردن و سزادانیان

ئەرکێکی شەرعی و ئیسنانی و ئەخلاقیە، ئێمە ئێستا دەتوانین لەڕێگەی دەنگدانەوە ئەوە بکەین ودزو گەندەڵ و مشەخۆرەکان لە کورسیەکانیان بێنینە خوارەوە و لەبری ئەوان خەڵکی شیاو دابنێین.

٢- هەڵبژاردن هەلە بۆ بەرگریکردن و داکۆکی کردن لەبەرەی هەژاران و چەوساوەکان و دژ وەستانەوە بە بەرەی ستەمکار و قۆرخکارەکان، ناشکرێت مرۆڤ لەنێوان ململانێی ئەو دوو بەرەیە بێدەنگ و بێلایەن بێت.

٣- هەڵبژاردن هەلە بۆ سەلماندنی ناسنامەی موسوڵمانێتی تاک و کۆمەڵگا بەوەی دەنگ بدەین بە خەڵکانێکی باوەڕدار و دەم پاک و دەستپاک و داوێن پاک تا بتوانن خزمەت بە دین و ژینی ئەم میللەتە موسوڵمانە بکەن و بەر بە لێشاوی داڕوخانی بەها باڵاکانی کۆمەڵگا بگرن.

٤- هەڵبژاردن هەلە بۆ سزادانی هەموو ئەوانەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەپێناو مانەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیاندا بازرگانییان بە دین و ژینی میللەت و خاک و خوێن و خەباتی چەوساوەکانەوە کردووە. بە پێچەوانەوە بێدەنگی و بەشدارینەکردن و خەڵک ساردکردنەوە، ڕازیبون و کارکردنە بۆ درێژەپێدانی ستەم و قۆرخکارییەکانی دەسەڵات و بێهەڵوێستییە لە سەرخستنی بەرەی گەل و دادپەروەری و پێچەوانەیە لەگەڵ هەموو ئەو دەق و چەمکە شەرعیانەی کە داوای پشتیوانی بەرەی ڕاستی و بەگژاچونەوەی ستەم و نادادپەروەری دەکات.

پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید محمد صالح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close