كــوردستان

دوژمنی خۆت بناسە: کێ بوون ئەوانەی دژی مادەی ٦ی رەشنووسی دەستوور بوون؟

لە ساڵی ٢٠١٥، لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە پێکهێنرا بۆ نووسینەوەی دەستوور بەڵام بەهۆی دژایەتی پێگەی ئایینی ئیسلامەوە  لەناو دەستووردا لیژنەکە کارەکانی راوەستا و دواتر پەرلەمان پەکخرا.

بەپێی مادەی ٦ ی رەشنووسەکە پێگەی ئیسلام ئاوەها نوسرابوو “ئیسلام ئایینی رەسمی هەرێمی کوردستانە و یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی یاسادانان و هیچ یاسایەک دەرناچێت کە دژی بنەما نەگۆرەکانی ئاینی ئیسلام بێت”.

بەڵام نوێنەرانی گۆڕان و یەکێتی (کە ئێستا هەندێکیان لەگەڵ بەرهەم ساڵحن) دژی ئەوە بوون  کە ئیسلام یەکێک بێت لە سەرچاوە سەرەکیەکانی یاسادانان.

پاش ٢٣ کۆبونەوە و دژایەتی ئەو سێ لایەنە، لیژنەی دەستوور کارەکانی پەکی کەوت.

دواتر بەهۆی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێمەوە کارەکانی لیژنەکە بەیەکجاری راوەستا.

شارەزایەکی بواری دەستوور روونیکردەوە “گەورەترین کێشەی یەکێتی و گۆڕان و بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی هەرێم نەبوو، بەڵكو دژایەتی پێگەی ئیسلام بوو لە دەستووردا. ٢٣ کۆبوونەوەیان پەکخست دژ ی ئەوە. تەنها ئیسلامیەکان لەگەڵ ئەوە بوون کە ئەو مادەیە دەستکاری نەکرێت و پارتیش مەیلی بە لای بیرورای ئیسلامیەکاندا بوو.”

ئەو شارەزایە گوتیشی “عەیبەیەکی گەورەیە ئەمرۆ دەنگ بۆ کۆمەڵە کەسانێک کۆبکرێتەوە لەوانە عەدنان عوسمان کە دژایەتی دانانی ئیسلامی کرد لە دەستوردا. ئەمە چ هاوپەیمانێتیەکە کە دەنگی ئیسلامی و پشتیوانی ئیسلامی ببرێ بۆ خەڵکێک کە دژی سەوابیت و پرەنسیپەکانی خەڵکی کوردستانن؟”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close