دونیا

بە هەزاران مەسیحی بۆرما لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئاوارەبوون

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان سوپای بۆرما و چەکدارانی کاچین، کە مەسیحین، هەزاران هاووڵاتی مەسیحی ئاوارەبوون.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی چوار هەزار هاووڵاتی لە سەرەتای ئەم مانگەوە (مانگی نیسان) ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.

بی بی سی ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای بۆرما لەڕێگەی ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر چەکدارانی ئەو گروپە چەکداریە مەسیحیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرەڕای ئاوارەبوونی هەزاران کەس، ترسی ئەوە هەیە کە خەڵکێکی زۆر لەو ناوچانە گیریانخواردبێت کە شەڕ و پێکدادانی تێدایە لە نزیک سنوری چین.

پێشتر سوپای بۆرما لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧دا ئۆپراسیۆنێکی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە ویلایەتی ڕاخین دەستپێکرد کە بەگوێرەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و میدیا جیهانییەکان، جگە لە دەستدرێژی و سوتاندنی چەندین ماڵ و موڵکی ڕۆهینگیەکان و گوندەکانیان، سوپای بۆرما هەزاران موسڵمانی کوشتووە و بەسەدان هەزاریشی ئاوارە و بێ ماڵوحاڵ کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close