جیهانی ئیسلامیدونیا

هیندستان.. مزگەوتێک هیندوس و موسڵمانان کۆدەکاتەوە

مزگەوتی بیلال لە هیندستان بە پێدانی خواردنی خۆڕایی بە بێلانەکان بوەهۆی کۆکردنەوەی موسڵمانان و هیندوسەکان پێکەوە.

ئامانجی مزگەوتەکە بەم کارە هاوکاریکردنی ٥٧ هەزار کەسی بێلانەی شاری مومبای و یەکخستنەوەی کۆمەڵگا جیاوازەکانە.

لەبەر ئەوەی هیندوسەکان زیاتر خواردنی گیایی دەخۆن، مزگەوتەکەش خواردنی گیایی ئامادە دەکات، هیندوسێکیش لەوبارەیەوە دەڵێت “هیندوسەکان خواردنی گیایی لایان پەسەندە، و هەندێکیشیان هەندێک جۆری خواردنی تر، ئەم خواردنەی ئەم مزگەوتەش خواردنێکی گیاییە و زۆر خۆشە”.

مزگەوتەکە لە ١ی ئازاری ٢٠١٨دا چێشتخانەی خۆڕایی کردەوە، ئەوەش لەوکاتەدا بوو کە دژایەتیکردنی موسڵمانان لە هیندستاندا ڕوو لە هەڵکشان بوو بە ئێستاشەوە.

هیندییە نەتەوەپەرستەکان لە ماوەی ڕابردوودا هێرشیان کردە سەر دوو مزگەوت و بەیەکیاندادا.

لە هیندستان لە ساڵی ٢٠١٥وە ٢٩ کەس بە تۆمەتی خواردنی گۆشتی مانگا یان بازرگانیکردن پێیەوە کوژراون کە زۆربەیان موسڵمان بوون.

لە ئێستادا مزگەوتی بیلال لە مومبای شەوانە خزمەتی زیاتر لە ١٠٠ کەسی بێلانە دەکات، هیندوسێکیش دەڵێت “زیاتر لە مانگ و نیوێکە لە مزگەوتەکە خواردن دەخۆم و ئەو پارەیە کۆدەکەمەوە کە دەمدا بە خواردن بۆ کڕینی خواردنی بەیانیان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close