جیهانی ئیسلامیدونیا

نەرویج.. پارتی دەسەڵاتدار بەنیازی قەدەغەکردنی بانگی ئیسلامە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا

یەکێک لە پارتە دەسەڵاتدارەکانی نەرویج لەپلانیدایە کە مزگەوتەکان لە بانگدان لەو وڵاتەدا قەدەغە بکات و بانگیشی بە “بێزارکەر” ناوبردووە.

ماڵپەڕی (دەنگی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە)، پارتی پرۆگرێس-ی دەسەڵاتداری نەرویج لە کۆبوونەوەی نیشتمانییاندا لەم هەفتەدا دەنگیان لەسەر ئەو پرسە داوە.

جۆن هێڵگیم وتەبێژی پارتەکە بۆ پرسی کۆچبەران باسی لەوە کردووە کە بە قەدەغەکردنی بانگ ڕێگە لە بێزارکردنی خەڵک دەگرین بەهۆی بانگدانەوە.

لەبارەی ئەوەش کە پلانەکەیان پێدەچێت پێشێلی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا بکات ئەو وتەبێژە وتوویەتی “ئەگەر پلانەکانیان لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ ناکۆک بن ئەوە گرنگ نییە بۆم، چونکە ئەوە بەتەواوی شتێکی گەمژانەیە”.

هاوکات وتەبێژێکیتر لە هەمان پارت بە ماڵپەڕی (زە لۆکاڵ نۆروەی)ی ڕاگەیاندووە، لە ناوچەی بوسکێرودی ئەو وڵاتەش لقێکی پارتی کۆنگرێس هەمان ئەو بەڵگە و دەلیلانەی بەکارهێناوە بۆ قەدەغەکردنی مزگەوتەکان لە بانگدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close