كــوردستان

بە ڤیدیۆ: حاجی کاروان: یان سەردەکەوین، یان شەهید دەبین

حاجی کاروان، سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە هەولێر، لە ئاهەنگی لیستی یەکگرتوو لە سلێمانی بە وتەیەکی کورت بەشداریکرد.

حاجی کاروان لە وتە کورتەکەیدا وتی ” بۆ ئەوە هاتووم بڵێم سلێمانی و کەرکووک و هەولێر و
دهۆک هەموی یەک رۆح و یەک دڵە.”

حاجی کاروان گوتی “ئەمرۆ لە دوێنێ و لە پێرێ گەرمترین. لیستی ١٧٥ ئەمرۆ لە هەموو رۆژانی گەرمترە و رق و کینە و بوغزنی هەندێک نایوەستێنێ.”

حاجی کاروان گوتیشی “یەک رێگەمان هەیە، یان سەردەکەوین یان شەهید دەبین”

شایەنی باسە پێشتر حاجی کاروان لەلایەن بەرپرسێکی کۆنە یەکێتی نزیک لە بەرهەم ساڵحەوە هەرەشەی کوشتنی لێکرابوو بەهۆی لێدوانە بەهێزەکانی حاجی کاروانەوە.

لێرەوە ڤیدیۆی گوتەکانی حاجی کاروان ببینن:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close