جیهانی ئیسلامیدونیا

ترەمپ: پادشای ئیسرائیلم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە زنجیرەیەک تویتدا لە ئەکاونتی تویتەرەکەی باسی لەوە کردووە کە ئەو وەکو “پادشای ئیسرائیل” وایە.

زنجیرە تویتەکەی ترەمپ وتەی واین ئالین ڕووت نووسەر و بێژەری ڕادیۆیی ئەمریکی بوون و ترەمپ بڵاویکردوونەتەوە و سوپاسی ناوبراوی کردووە.

لە زنجیرە تویتەکانی ترەمپدا، ترەمپ سوپاسی واین ئالین ڕووتی کردووە لەوەی کە وشەکانی جوانن کاتێک سەرۆکی ئەمریکای وەکو “مەزنترین سەرۆک بۆ جولەکە” وەسفکردووە و بە مەزنترین سەرۆکی ئەمریکای ناوبردووە لە مێژووی جیهاندا “نەک تەنیا بۆ ئەمریکا بەڵکو بۆ ئیسرائیل.”

نووسەرە ئەمریکییەکە وتووشیەتی، “ترەمپ باشترین سەرۆکە بۆ ئیسرائیل و جولەکەکانی ئیسرائیل ترەمپیان خۆشدەوێت.” دواتریش نووسەرەکە ترەمپی وەکو “پادشای ئیسرائیل” وەسفکردووە.

واین ئالین ڕووت وتووشیەتی، “ئیسرائیلییەکان ترەمپیان خۆشدەوێت وەک ئەوەی نێردراوی (پەیامبەری) دووەم بێت لە خوداوە. بەڵام جولەکەکانی ئەمریکا ئەو ناناسن یان حەزیان بە چارەی نییە.”

لە درێژەی زنجیرە تویتەکەدا هاتووە، “جولەکەکانی ئەمریکا چیتر تەنانەت نازانن چی دەکەن یان چی دەڵێن.” دواتریش باس لەوە کراوە، “ئەوە ئاساییە، ئەگەر ترەمپ بەردەوامبێت لەسەر ئەنجامدانی ئەوەی کە ئەنجامی دەدات، ئەو کەسێکی باشە بۆ هەموو جولەکە، ڕەش پێست، هاوڕەگەزبازەکان و هەموو کەسێک. لەوەش گرنگتر ترەمپ بۆ هەموو ئەو ئەمریکیانەی کاریان دەوێت باشە.”

ئەم زنجیرە تویتانەش لە ئەکاونتی فەرمیی ترەمپ دوای ئەوە هات کە ترەمپ ڕایگەیاندبوو، ئەو جولەکانەی کە دەنگ بە دیموکراتەکان دەدەن دڵسۆز نین، ئەو وتانەش لە بەرامبەر وتەکانی ڕەشیدە تلەیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا بوون، کە تلەیب لە وتەیەکدا باسی لەوە کردبوو کە زوڵم لە خۆی و خانەوادەکەی کراوە کاتێک ڕێگەنەدراوە سەردانی خانەوادەکەی بکات لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close