جیهانی ئیسلامیكــوردستان

ئەوانەی لە ترابزون هێرشیان کردە سەر گەشتیارە کوردەکان کێ بوون؟

ڕۆژنامەنووسێکی دیاری کوردستان باسی لەوە کردووە، ئەوانەی لە ترابزون هێرشیان کردە سەر گەشتیارە کوردەکان سەربە جەهەپە بوون کە هەدەپە هاوپەیمانیانە.

هونەر مزوری ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان، کە لە کەناڵی جەزیرە کاردەکات، لە پۆستێکیدا لەبارەی هێرشکردنە سەر گەشتیارە کوردەکان لە تورکیا باسی لەوە کردووە، “ئەوانەی ترابزون جەماعەتی ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی هاوپەیمانی هەدەپەیە.”

هاوکات نووسیویشیەتی، “ئەندام پەرلەمانەکانی ئاک پارتی (لەسەر ئەو هێرشە) هاتنە دەنگ و هی هەدەپە یەک وشەیشیان نەگوت.”

هەر لەو پۆستەدا نووسیویەتی، “ئەو ئاڵای کوردستانە زۆر خەڵکی تر لە ڕۆژئاوا لێدران و گیران لەسەری!”

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، لە ترابزون، لە تورکیا، ژمارەیەک گەشتیاری کورد لەلایەن چەند تورکێکی ڕەگەزپەرستەوە هیرشیانکرایەسەر، ئەوەش لەبەرئەوەی کە ئاڵای کوردستانیان پێبووە.

لە ماوەی ڕابردوودا و بەبێ ئەوەی جەهەپە وەک هاوپەیمان لە هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ ئیی پارتی وەریبگرێت، هەدەپە بە شێوەیەکی سەرسەختانە پاڵپشتیی لە کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆک شارەوانیی ئیستانبوڵ کرد، هەرچەندە عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەوە داوایکرد کە بێلایەنی بپارێزن، بەڵام هەدەپە گوێی بۆ پەیامەکەی ئۆجالان نەگرت و پاڵپشتیی جەهەپەی کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close