دونیا

سریلانکا.. لە هەشت تەقینەوەی یەک لەدوای یەکدا سەدان کەس کوژران و برینداربوون

ئەمڕۆ ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ هەشت تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە سێ کڵێسا و پێنج ئوتێلی سریلانکا ڕوویاندا و بەهۆیەوە تا ئێستا لانیکەم ٢٠٧ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠ی تریش برینداربوون.

بەگوێرەی بی بی سیی بەریتانی، سێ کەنیسەی نێگۆمبۆ، باتیکالۆ و کۆڵۆمبۆ لە شارۆچکەی کۆکچیکاد ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی ئیستەر تەقێنراونەتەوە و، زۆرترینی قوربانییەکانیش لە کەنیسەکاندا بوون.

هاوکات بەگوێرەی سەرچاوەکان لە سریلانکا بۆ ماوەیەکی کاتی سۆشیاڵ میدیاکان ڕاگیران. تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان ڕانەگەیاندووە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سریلانکاش ڕایگەیاندووە، لانیکەم ٢٧ کەس لە کوژراوەکان کەسانی بیانی بوون. تا ئێستاش، بەگوێرەی وتەی سەرۆک وەزیرانی سریلانکا، لەسەر ئەو هێرشانە هەشت تۆمەتبار دەستگیرکراون.

تەقینەوەکان لە کاتژمێر ٨:٤٥ خولەک بە کاتی سریلانکا (٦:١٥ خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان) دەستیانپێکرد و ڕوویاندا.

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەر کە تا ڕاددەیەکی باش بێلایەنیی خۆی بە نزیکەیی لە هەموو ڕووداوەکان پاراستووە، لە زاری سەرچاوە نەناسراوەکانەوە نووسیویەتی، “بوزییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام هەوڵی داخستنی شوێنی پەرستشی مەسیحی و موسڵمانانیان داوە.”

ڕۆیتەرز باسی لەوەش کردووە، پێکدادان و گرژی لەنێوان کۆمەڵگای بوزیی (زۆرینەی سریلانکا) و کۆمەڵگای موسڵماناندا هەبووە و، بوزییەکان موسڵمانانیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کە بەزۆر خەڵکی دەبەنە سەر ئاینی ئیسلام.

بەگوێرەی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٢ی سریلانکا، نزیکەی ٢٢ ملیۆن کەس دەژین، ٧٠%ی دانیشتووانەکەی بوزین، ١٢.٦%یان هیندوس و ٩.٧%یان موسڵمان و ٧.٦%یان مەسیحین.

ترەمپیش لە یەکەم تویتیدا ڕایگەیاند، “لانیکەم ١٣٨ ملیۆن کەس لە هێرشەکاندا کوژراون و سەدانی تریش برینداربوون.” بەڵام دوای چەند خولەکێک کە زیاتر لە چوار خولەک دەبوو، ئەو پۆستەی سڕییەوە و جارێکیتر پۆستەکەی دووبارەکردەوە و کردی بە ١٣٨ کوژراو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close