كــوردستان

ڕاوچی عەلمانیەکانیش پشتیوانی خۆی بۆ لیستی ئیسلامی دەربڕی

مامۆستا مەلا مەزهەر خۆراسانی، ناسراو بە ڕاوچی عەلمانییەکان، پشتیوانی خۆی بۆ لیستی ١٧٥ ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەربری.

مامۆستا مەلا مەزهەر کە کەسایەتیەکی ئایینی ناسراوی کوردستان و هەولێرە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سپێدەی زمانحاڵی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند کە وەک پشتیوانیەک بۆ یەکریزی و کۆبونەوەیی ئیسلامیەکان بڕیاریداوە کە بۆ یەکەمجار پشتیوانی لیستێکی سیاسی بکات و ئەو لیستەش لیستی ١٧٥ ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.

مامۆستا مەلا مەزهەر بە قسە راشکاوانەکانی ناسراوە و لە چەند لێدوانێکدا روبەرووی چالاکوانانی عەلمانی و ئەو ژنانە بوبویەوە کە بازرگانی بە مافەکانی ئافرەتانەوە دەکەن.

لێرەدا دوان لە دیمەنە بەناوبانگەکانی مەلا مەزهەر ببینن

مامۆستا مەلا مەزهەر بڕیاریدا دەنگبدات بە لیستی 175ی یەکگرتووی ئیسلامی کە زۆرینەی ئیسلامیەکان پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاگەیاندووە

Posted by ‎دۆستانی ئیسلام‎ on Saturday, April 21, 2018

مەلا مەزهەر هەرا ئەکاتئەمە راپە ئای لەو شاخە ئای لەو داخە

Posted by ‎Bashur News باشور نیوز‎ on Thursday, December 28, 2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close