جیهانی ئیسلامی

پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام دەدات

پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا ناسراو بە ئاکپارتی بە رابەرایەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی ئەو وڵاتە بڕیاریدا کە لە حوزەیرانی ٢٠١٨ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەنجامبدا.

بڕیارەکە لەکاتێکدا دێت کە دەبوو لە ئابی ٢٠١٩ هەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە گوتەیەکیدا دوای راگەیاندنی بریارەکە ئاشكرای کرد کە ئامانجی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بریتیە لەوەی کە تورکیا هەرچی زووترە هەنگاو بەرەو ئارامی و سەقامگیری بنێت.

چاودێرانی سیاسی تورکیا پێیان وایە کە ئیسلامیەکانی تورکیا لە هەڵىژاردن ناترسن چونکە
خاوەنی بنکەیەکی جەماوەری فراوانن لەکاتێکدا عەلمانیەکان بەهۆی دۆڕانی بەردەوامیانەوە بەردەوام بە نابەدڵیەوە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close