جیهانی ئیسلامی

بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی تونسی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دەستپێکرد

بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی تونسی بەرابەرایەتی شێخ راشد ئەلغەنوشی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە دەستپێکرد کە بۆ یەکەمجارە لە دوای کەوتنی حوکمی دیکتاتۆریەتەوە ئەنجام دەدرێت.

بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا بەڵام بۆ پاراستنی یەکریزی وڵاتەکە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەخشی بە رکابەرەکانی، لە ٣٥٠ بازنەی هەڵبژاردندا ململانێ دەکات بۆ بردنەوەی زیاد لە ٧٠٠٠ کورسی ئەنجومەنە شارەوانیەکان.

بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی بە ئامانجی بەهێزترکردنی ئەزمونی دیموکراسی نوێی تونس هەوڵدەدات و بەرنامەی هەڵبژاردنی بەو ئامانجە داڕشتووە.

لێرەوە یەکەم ڤیدیۆی هەڵمەتی راگەیاندنی ئیسلامیەکانی تونس ببینن:

تونس في عينينا 😍 🇹🇳

تونس في عينينا 😍 🇹🇳️#بلديتك_مسؤوليتك 🇹🇳️#شارك … #انتخب … #بدّل 🇹🇳️#حركة_النهضة #تونس #الإنتخابات_البلدية

Posted by ‎حركة النهضة التونسية‎ on Friday, April 20, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close