كــوردستان

ڕابیتەی ئیسلامی لە دوو ڕۆژدا هاوکاریی گەیاندە نزیکەی ٣٠٠ قوتابی و خانەوادە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە پەیجی فەرمیی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ لە شاری دەربەندیخان ڕابیتەی خێرخوازی/لقی گەرمیان لەسەر ئەركی خێرخوازێك لە دەرەوەی هەرێم، لەڕێگەی سەرۆكایەتی ڕابیتەوە توانیی پێویستی ڕەمەزان دابەشبكات بەسەر ٩٠ خانەوادەی نازدار و نەخۆش و كەمئەندام و ئاوارە لە شاری دەربەندیخان.

لە لایەکی ترەوە ڕابیتەی خێرخوازی/لقی گەرمیان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ خواردنی وشكە و پێویستیی ڕۆژانەی بەربانگكردنەوەی گەیاندە بەشی ناوخۆیی كوڕان لە زانكۆی چەرمۆ، سودمەندانی ئەم پرۆژەیە نزیكەی ٢٠٠ قوتابی كوڕ بوون.

ڕابیتە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پێداویستییانە لەلایەن خێرخوازانەوە دابینكراوە و پرۆژەكە بە هاوكاریی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان بووە.

ڕابیتەی ئیسلامیی کورد زیاتر لە ٣١ ساڵە دامەزراوە و لەو ماوەیەشدا هەزاران پرۆژەی خێرخوازی گەورە و بچووکی ئەنجامداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close