جیهانی ئیسلامیكــوردستانمێژوو

ڕاستکردنەوەی هەڵەیەک بۆ مەریوان قانع

ئەو مەلا تورکەی کورد ژێرنووسی هەڵەی بۆ قسەکانی کرد و مەریوان وریا قانعیش یەکێکبوو لەوانەی کە بەشداربوو لە بڵاوکردنەوەی قسەکانی، بەبێ بەدواداچوون.

لە زۆر شوێن ئەم ڤیدیۆیەمان بینی، بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر، تیایدا زانایەکی ئاینی دەردەکەوێت کە بە زمانی تورکی وانە پێشکەش دەکات، تاوانباری دەکەن بەوەی کە سەربازە تورکەکان ھاندەدات بۆ کوشتنی گەلی کورد، کەسێک دەنووسێت، کە ئەم پیاوە ئاینییە لە ڤیدیۆکەدا دەڵێ “ئەتوانن مۆڵەت بدەنە مار و دووپشک و دڕندە، بەڵام ڕێگە مەدەنە کورد و یەکسەر بیانکوژن، ڕێگەیان مەدەن بژین لە کێو یان شار و دەشتەکان، بیانکوژن بۆئەوەی لە خوا نزیکببنەوە.”

کەسێکی تر دەڵێت، ئەم پیاوە ئاینییە کەسێکی نزیکە لە ئێردۆغان و وتاری ھەینیی بۆ ژمارەیەک سەربازی تورکیا پێشکەشدەکات و ھانیان دەدات بە کوشتنی کوردەکان لە ھەرجێگەیەک بیانبینن.

پاش بەدواداچوون دەرکەوت ئەو ڤیدیۆیە بەشێکە لە ڤیدیۆی وتاری زانایەکی تورکی بە ناوی (عبد المتین بالکانلی اوغلو)، وە زانیاری و ژێرنووسی ڤیدیۆکە گۆڕاوە و بۆی زیادکراوە، بە جۆرێک وشەی وای بۆ زیادکراوە کە لە وتارەکەدا بە ھیچ شێوەیەک بوونی نییە و، بە ھیچ شێوەیەک وشەی (کوردەکان) یان (گەلی کورد) لە قسەکانیدا بوونی نییە.

لە ڤیدیۆ ڕاستەقینەکەدا زاناکە ڕای گشتی ئاڕاستە دەکات لە ساڵی ٢٠١٦ و دەڵێت، “من مێژوو دەزانم لە سەردەمی قابیل و ھابیلەوە، وە دەشزانم چۆن قابیل ھابیلی کوشتووە، چیرۆکی فیرعەونیش دەزانم، وە چیرۆکی ھەموو ستەمکاران، سوێن بە اللە نەمبینیوە شتێکی ھاوشێوەی ئەوەی شیعە کردوویەتی لە شاری حەڵەب،” لەبەر ئەو ھۆیە من لەگەڵ جەنگ نیم.

دەشڵێت، “ئیرھابیمان ھەیە، ئیرھابیەکان ڕۆڵەی وڵاتەکەمانن، ئەگەر تۆ دەتەوێ ببیتە ئیرھابی ئەوا فاتیحە لەسەر خۆت بخوێنە، من وتوومە بە چالاکییە تایبەتەکان، وە جارێکیتریش ئەیڵێمەوە، بریندار بەجێمەھێڵن، دەڵێم بە ھێزە ئەمنییەکان بریندار بەجێمەھێڵن، ڕازیین بە بەخێوکردنی گورگ، بەڵام بەخێوکردنی ئەو مەلعونانە پێی ڕازی نابین، مەیانخەنە زیندان، کەسیان بەجێمەھێڵن لە چیا و شار و دەشتەکان.”

ئەم مامۆستا ئاینییە تورکە، لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.

ئەوەی مەریوان قانع کردوویەتی، تەنیا لە هەوڵدانێک دەچێت بۆ ناشیرینکردنی مێزەر و ڕیش و مینبەر و دین و، بەتایبەتی دینی ئیسلام و، دەچێتە چوارچێوەی ئیسلامۆفۆبیاوە.

Image may contain: 1 person, text

(بە سوپاسەوە وەرگیراوە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close