جیهانی ئیسلامی

کچێکى مورسی باسی تەندروستیى باوکى دەکات پێش گیانلەدەستدانى

کچێکى محەمەد مورسی سەرۆکى پێشووى میسر لە گرتە ڤیدیۆیەكدا باسی لەوە کردووە، باوكی لە زینداندا تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بووە و گورچیلەیەكی لەدەستداوە.

شەیما محەمەد مورسی باسی لەوەش کردووە، باوكم هەر لە یەكەم دانیشتنی دادگاوە حاڵی خراپ بوو و پزیشكێكیان بۆ هێنا، بەڵام پزیشكەكە بەبێ ئەوەی پشكنینی بۆ بكات وتبووی، تەندروستیی باوكم جێگیرە.

ئەوەشی گێڕاوەتەوە، “لە ڕۆژی دانیشتنی دادگاییكردنەكەدا باوكم چاوی داخرابوو، دادوەرەكە وتبووی، باوكم خەوتووە، بەڵام باوكم نەخەوتبوو، بەڵكو نەخۆش بوو.”

شەیما ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، باوكی لە زینداندا یەكێك لە گورچیلەكانی لەدەستدابوو، چونكە لە زینداندا بەتانییان پێدا نەدەدا، جگە لەوەش نە جلوبەرگی گەرم نە خواردنی تەندروستیان پێ نەدەدا، هەتا ڕۆژانە ئاوی پیسی دەخواردەوە لە تینوێتیدا.

وتیشی، “چەندینجار هاوارمانكرد، باوكم نەخۆشە پێویستی بە پزیشكی تایبەتمەند هەیە، بەڵام نەیانهێشت بیگوازینەوە بۆ نەخۆشخانە.”

لە ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close