جیهانی ئیسلامیدونیا

ئەردۆغان: ئێستا لە ٣٠ شارەوانیی ئیستانبوڵ ٢٥یان هی ئاک پارتییە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، “زوو یان درەنگ، فڕۆکەی ئێف ٣٥ وەردەگرین، ان شاء اللە ئێس ٤٠٠یش دەھێنینە وڵاتەکەمان.”

ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ وتی، “لە ئێستادا لە ئیستانبوڵ لە کۆی ٣٠ شارەوانی، ٢٥یان ھی پارتەکەی منە، ھی ئاک پارتییە. لە لایەکی دیکەش زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ئەندامانی ئێمە پێکدێت. بۆیە ئەم ھاریکارییە خزمەتکردن بە ئیستانبوڵ خێراتر و زیاتر دەکات.”

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی، “من باوەڕ بەوە دەکەم کە تا ٢٠٢٣ زۆر شت بە شێوازی جیاواز جێبەجێ دەکرێت و، ان شاء اللە دەکەوێتە سەر ڕێڕەوی خۆی. ئێمەش وەک ھاوپەیمانی جمھوور زیاتر ھاوپەیمانێتییەکەمان بەھێزتر دەبێت و بە شێوەیەکی خێراتر ھەنگاوی باشتر دەنێین.”

ئەردۆغان لەبارەی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی وتی، “ڕێژەی ھەڵئاوسان ھێواش ھێواش دەستی بە دابەزین کردووە.”

سەرۆکی تورکیا وتیشی، “لە ٢٣ی حوزەیران بەرەو ھەڵبژاردنی شارەوانییەک دەڕۆین. ئەمە ھەڵبژاردنی حکوومەتێک نییە، ئەمە ھەڵبژارنی کابینەیەک نییە، ئەمە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نییە.”

لەبارەی بەکارھێنانی وشەی “چەتە” بۆ حەوت ئەندامی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لەلایەن کەمال کڵیچدارئۆغڵو وتی، “تۆ ناتوانی بەم شێوەیەک سوکایەتی بە کەسێکی دادوەر بکەیت، ناتوانیت بێ ڕێزی بکەیت.”

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، “گەورەترین دادوەر گەلە، گەل چی بڵێت ڕاستییەکە ئەوەیە.” ڕەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە کڕینی سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس ٤٠٠ کرد و وتی، “پاشگەزبوونەوە لە پرسی ئێس ٤٠٠ ھەرگیز جێگەی باس نییە. ئەم کارە کۆتاییھاتووە.”

ئەردۆغان وتیشی، “ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوەڕاستی یاریگا پاسات بە تۆپ دەکەن، بەبێ ئەوەی کەسیان ڕووەو گۆڵ تۆپ ھەڵبدات. بە دڵنیاییەوە ئێس ٤٠٠ و ئێف ٣٥ بەدەستدەھێنین، نیگەران مەبن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close