جیهانی ئیسلامی

ئەفغانستان.. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە مزگەوتێک ٩٥ کەس شەهید و برینداربوون

لەکاتی نوێژی هەینیدا لە مزگەوتێک لە ئەفغانستان، تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٢ نوێژخوێن شەهید بوون و ٣٣ نوێژخوێنی تر بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئاستی توندوتیژی لە ئەفغانستان گەیشتووەتە ئاستێکی “قبوڵنەکراو.”

تەقینەوەکە لە مزگەوتێک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نانگارهار ڕوویداوە و شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە سەقفی مزگەوتەکە لەکاتی تەقینەوەکەدا هەرەسیهێناوە.

عەتائەڵڵا خوجانی وتەبێژی پارێزگاری نانگارهار وتوویەتی، قوربانییەکان سەرجەمیان نوێژخوێن بوون و لە ناوچەی هاسکا مینا بووە، کە ٥٠ کیلۆمەتر لە جەلالئابادەوە دوورە.

وتەبێژەکە باسی لەوە کردووە کە ژمارەی قوربانییەکان ٦٢ شەهید و ٣٣ بریندارە. بزوتنەوەی تاڵیبانیش ئیدانەی هێرشەکەی کردووە و داعشی تۆمەتبارکردووە بە ئەنجامدانی.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە مانگی تەموزەوە تا مانگی ئەیلول هەزار و ١٧٤ کەس کوژراون و سێ هەزار و ١٣٩ کەسیش برینداربوون، ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیان ٤٢٪ زیادیکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close