جیهانی ئیسلامیكــوردستان

پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی محێدین قەرەداغی ٧٠ ساڵ تەمەن لە خزمەتی نیشتمان و نەتەوە و ئاین و مرۆڤایەتیدا

(ئامار بۆ نەیار – بەشی دووەم)

لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی نەوتیی قەرەداغی پارێزگای سلێمانی، لە باشووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئاینپەروەر و زانستخواز لەدایکبووە.

لە تەمەنی هەشت ساڵیدا هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە لەسەر دەستی مامۆستا عەبدوڵڵای نەوتی.

دەرچووی پەیمانگای ئیسلامییە لە ساڵی ١٩٦٥ و، یەکەم بووە لەسەر ئاستی کوردستان. ساڵی ١٩٧٠ بڕوانامەی زانستیی لە بواری زانستە ئیسلامییەکاندا لەسەر دەستی چەند زانایەک وەرگرتووە.

بەکالۆریۆسی لە شەریعەی ئیسلامی لە بەغدا لە ساڵی ١٩٧٥ بەدەستهێناوە بە پلەی نایاب و یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێج.

ماستەری لە فیقهی بەراوردکاری لە کۆلێجی شەریعە و یاسا لە زانکۆی ئەزهەری پیرۆز لە ساڵی ١٩٨٠ بە پلەی نایاب بەدەستهێناوە.

دکتۆرای لە شەریعە و یاسا لە زانکۆی ئەزهەر لە میسر لە بواری (گرێبەست و مامەڵەی دارایی) بەدەستهێناوە.

ساڵی ١٩٨٥ بە پلەی نایاب لەگەڵ پلەی (یەکەمی شەرەف) و ڕێنمایی بەچاپکردنی نامەکەی و ئاڵوگۆڕکردنی لە زانکۆکانی جیهان.

پڕۆفیسۆر خاوەنی ٣٥ کتێبە بە زمانی عەرەبی و زیاتر لە ٢٣ کتێبی وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی. هەروەها خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ توێژینەوەیە.

کار و بەرپرسیارێتییەکانی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی:

  • ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانە، کە سێ جار لەسەریەک لەناو ١٥٠٠ زانا و مامۆستای ئایینیدا هەڵبژێردراوە.
  • جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپییە بۆ فتوا و توێژینەوە.
  • مامۆستا و سەرۆکی بەشی (فیقە واصول) لە کۆلێژی یاسا و دیراساتی ئیسلامی بووە لە قەتەر.
  • سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە لە هەرێمی کوردستان.
  • دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی خێرخوازیی ئیسلامیی کوردە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

دکتۆر عەلی قەرەداغی هەمیشە لەگەڵ خەم و ئازارەکانی میلـلەتی کورددا ژیاوە. لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ناوەندی ئیسلامیدا دەنگی مەزڵومییەتی گەلی کوردی گەیاندووەتە ئەو ناوەندانە.

زیاتر لە هەزار و ٣٩١ پرۆژەی لەناو ڕێکخراوی خێرخوازیی ڕابیتەی ئیسلامیی کوردەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لەوانەش:

  • زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵی بێ باوکی لەخۆگرتووە.
  • دروستکردنی ٤٤٧ پرۆژەی ئاوی خواردنەوە (بە مانایەکی تر، ساڵانە لانیکەم ١٤ پرۆژەی ئاوی دروستکردووە، واتە مانگانە لانیکەم پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوەی دروستکردووە.)
  • دروستکردنی ٥٢٥ مزگەوت لەناو شار و قەزا و لادێکاندا، (بە مانایەکی تر، ساڵانە نزیکەی ١٧ مزگەوتی دروستکردووە و مانگانەش لانیکەم مزگەوتێک.)
  • ٣٧٩ پرۆژەی ئاو، خانوو و قوتابخانە و بنکەی تەندروستی لەگەڵ سێ ڕێکخراوی جیهانیدا، (بە مانایەکی تر، ساڵانە ١٢ و مانگانە یەک پرۆژە.)
  • دروستکردنی ١١ قوتابخانەی حکومی.
  • دروستکردنی ١٣ بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز.
  • دروستکردنی ٩ بنکەی تەندروستی.
  • دروستکردنی ١٢ پرۆژەی تری جۆراوجۆر.
    هەموو ئەم پرۆژانە لە ماوەی ٣١ ساڵدا و بە زیاتر لە ١٠٦ ملیار دینار جێبەجێکراون.

ئەمە بەشێک بوو لە کاروانی ژیان و کارەکانی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close