جیهانی ئیسلامی

بەهۆی دەستدرێژیی سێکسیی سەربازانی ئەسەدەوە لە باکوری حەڵەب ١١ منداڵ گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و لەلایەن سەربازانی ڕژێمی ئەسەدەوە، ٢٨ منداڵ لە باکوری حەڵەب لاقە کراون کە لەو ژمارەیە یازدە منداڵیان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

باکوری پارێزگای حەلەب لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن سەربازانی سوپای ئەسەد و هاوپەیمانەکانیەوە کۆنترۆڵکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو ٢٨ منداڵە کە لە باکوری پارێزگای حەڵەب لاقەکراون، یازدە منداڵیان بەهۆی لاقەکردنیانەوە گیانیان لەدەستداوە و، دواین حاڵەتی لاقەکردنی منداڵانیش لە باکوری پارێزگای حەڵەب نزیکەی ١٥ ڕۆژ بەر لە ئێستا و لە نزیک نەخۆشخانەی زانکۆی حەڵەب بووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، “تیرۆر و گروپە دزەکان بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی چەندین ناوچە لە ناوچەکەدا (لە باکوری حەڵەب).”

ئاماژە بەوەش دەکرێت کە هیچ دەسەڵاتێک لە ناوچەکەدا لە باکوری حەڵەب نییە بۆئەوەی خەڵکی سکاڵای لێ تۆمار بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close