جیهانی ئیسلامیكــوردستان

پێنج خێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوونە ڕیزی دایکانی ئامەد دژی پەکەکە

دوای ئەوەی کۆمەڵێک دایک لە شاری دیاربەکر (ئامەد) دەستیاندایە چالاکی لەبەردەم بارەگای هەدەپە، بە تۆمەتی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ شاخ، لەگەڵ بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکانیاندا، پێنج خێزانی تر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە چوونە نێو ریزی ناڕەزایەتییەکانەوە.

ئەو کۆمەڵە دایک و خێزانەی کە لە سێی ئەیلولەوە لەبەردەم بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر (ئامەد) دەستیانداوەتە ناڕەزایەتی، تا ئێستا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

ئەو پێنج خێزانەی تریش لە ئێرانەوە (ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە) کە منداڵەکانیان چوونەتە نێو باڵی ئێرانی رێکخراوی پەکەکە، ناسراو بە پژاک، بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکەدا کرد.

ئەو پێنج خێزانە لە ١٠ کەس پێکهاتوون، وێنەی منداڵەکانیان بەدەستەوەبووە و چوونەتە بەردەم بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر (ئامەد) و، بەشدارییانکرد لە ناڕەزایەتی دایکان.

لە ماوەی ڕابردوودا پەکەکە بە چەندین ڕێگا منداڵان و گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستانی لەژێر ناوی نەتەوایەتی و کوردایەتیدا خەڵەتاندووە و هەستاوە بە ڕفاندنیان بۆ چیاکان، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە کاری چەکداریدا.

پەکەکە لەلایەن هەریەکە لە ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە ناڕاستەوخۆ هاوکارییان دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close