كــوردستانمێژوو

ئیبراهیم ڕێشاوی وەڵامێکی بەجێی پۆلیسێک دەداتەوە کە بە گاڵتەجاڕییەوە لە قورئانی دوکانەکەیی ڕوانی

ئه‌گێڕنه‌وه‌ له‌ مامۆستا ئیبراهیم ڕێشاوی برای عومەر ڕێشاوی كه‌وا دوکانێکی دەبێت جارێکیان دزی دەکرێ لە دوکانەکەیدا، بۆ بەیانییەکەی پۆلیس دێن بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، کە دەچنە دوکانەکەی دەبینن قورئانێک لەسەر مێزەکەی بەردەمی دانرابوو.

یەکێک لە پۆلیسەکان بە گاڵتەجاڕییەوە وتوویه‌تی:

  • مامۆستا قورئانت داناوە بۆئەوەی دزیت لێ نەکرێت، به‌ڵام هەر لێت کرا.
    مامۆستایش لە وەڵامدا دەڵێت:
  • قوربان قورئانم بۆ ئەوە داناوە تاوەکو خۆم دزی نەکەم لە خەڵک، نەک دزیم لێ نەکرێ!

پەند و وانە لێرەدا ئەوەیە کە ڕاستە موسڵمانان قورئان دەخوێنن بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کە مانگی دابەزینی قورئانه، بەڵام بەداخەوە كه‌متر لە مامەڵەیاندا ڕەنگ ده‌داتەوە، بۆیه با قورئان تەنها بۆ خوێندنەوە و خه‌تمکردن نەبێت، بەڵکو بۆ کارپێکردن بێت و بۆ دروستکردنی گۆڕنکاریی ڕیشەیی بێت لە ئاکار و گوفتار و ڕەوشتماندا.

عادل شاسواری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close