كــوردستان

بەرپرسێکی پێشووی خوێندکارانی یەکێتی: تا لە ژیاندا بم وێنەی جوانی یەکگرتووی ئیسلامیم بیرناچێت

بەرپرسێکی پێشووی خوێندکارانی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەناوی “ئاکۆ حەمە” لە ئەکاونتی فەیسبووکی تایبەتیی خۆی پۆستێکی لەژێر ناونیشانی “بۆ یەکگرتووی ئیسلامی”ی کردووە و، دەڵێت، “تا لە ژیاندا بم وێنەی جوانی یەکگرتووی ئیسلامیم بیرناچێت.”

ئەو بەرپرسەی پێشووی خوێندکارانی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویەتی، “ئەو كات من بەرپرسی لقی كەركوكی كۆمەڵەی خوێنكاران بووم، مونافەسەی ڕێكخراوەیی زۆر توند و سەخت بوو، بەتایبەت لەنێوان یەكێتی و هێزە ئیسلامییەكاندا.”

دەشنوسێت، “خوشك و برایەكی بچووكم هەتیوانەیان وەردەگرت لای یەكگرتوو، پارەیەكی زۆریان وەردەگرت چەند مانگ جارێک، هەر ئەوان (خوشک و براکەی من) نەبوو، هەزاران منداڵی بێ باوك هاوكاری دەكران بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی.”

لە درێژەی نووسینەکەیدا ئاکۆ حەمە بەرپرسی پێشووی لقی کەرکوکی خوێندکارانی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنووسێت، “یەكگرتووی ئیسلامی چون هاوكارییەكەیان بۆ خودا و مرۆڤایەتی بوو، هیچ كاتێك فشاریان لە ماڵی ئێمە نەكرد، یان پارەی خوشك و براكەم ببڕن، بەڕاستی خاوەنی ئەخلاق بوون.”

لە کۆتاییشدا نووسیویەتی، “من ئەو كات زۆر هەستم پێی نەدەكرد، ئێستا دوای تێپەڕینی چەندین ساڵ دەزانم كە یەكگرتوو زۆر گەورە بیری دەكردەوە و خاوەنی پەروەردە و مۆراڵێكی جوان بوو، كە هەتا لە ژیان بم ئەو وێنە جوانەی ئەوانم بیرناچێت.”

لە کۆمێنتەکاندا لەسەر پۆستەکەی ناوبراو، کەسێک بەناوی ئەبوبەکر قلاقوتی نووسیویەتی، “دەستت خۆشبێت مامۆستا بۆ وتنی ڕاستییەکە، من خۆم دایکت و باج حوسنیم برد ناوی منداڵەکانی ئەوان هاتەوە، ناوی براکەم نەهاتەوە، خۆت دەزانیت ئێمە یەکگرتووش بووین و ئێوە یەکێتی، بەڵام ئەوان فەرقیان نەکرد، بەڕاستی خزمەتی زۆری خەڵکیان دەکرد، حزبەکانی تریش کوڕی خەڵکیان کوشت.”


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close