جیهانی ئیسلامیكــوردستان

ئامار بۆ نەیار.. پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی خزمەتکارێک بە کردار – بەشی یەکەم

لە ٣١هەمین ساڵیادی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد لە سلێمانی، پڕۆفیسۆرێکی خزمەتکار بۆ گەلەکەی، خۆی بە کەمتەرخەم دەزانێت.

ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ ساڵیادی دامەزراندنی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین ئامار خرایەڕوو، بەڵام دەنگدانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو، هۆکاری دەنگنەدانەوەیشی تەنیا ئەوەیە کە خزمەتکارەکان ئیسلامین.

پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی لە ٣١هەمین ساڵیادی ڕابیتەی ئیسلامیی کورددا وتی، “سەرەراى ئەوەى هەرچییەکمان کردبێت بۆ گەلەکەمان بووە، هێشتا خۆم بە کەمتەر خەم دەزانم و دەمەوێ خزمەتى زیاترى گەلەکەم بکەم.”

بەپێی ئامارەکان، ڕابیتەی ئیسلامی زیاتر لە ۱۰٦ ملیار دیناریان پێشکەش بە خەڵکی کوردستان کردووە.

ئامارەکان دەڵێن، لەو تەمەنەی کە ڕابیتەی ئیسلامی هەیەتی هەزار و
٣٩١ پرۆژەی جۆراوجۆری خێرخوازی ئەنجامدراوە، واتە ساڵانە ٤٤ پرۆژەی خێرخوازی و مانگانە زیاتر لە سێ پرۆژەی خێرخوازی ئەنجامدراون.

پرۆژەکان لەم بوارانەدا خۆیان بینیوەتەوە:
دروستکردنی نەخۆشخانە، مزگەوت و ئاوەدانکردنەوە.
کەفالەتی منداڵانی بێ باوک (نازداران) لەلایەن ڕابیتەوە و بە هاوکاریی خێرخوازانی دەرەوەی کوردستان (چوار هەزار و ١٥١ مندا) و بە هاوکاریی خێرخوازانی کوردستان (شەش هەزار و ٨٦٢ منداڵ)، کۆی گشتییش بۆ ساڵی ٢٠١٩ یازدە هەزار و ١٣ منداڵ کەفالەت کراون.
هەروەها..
لە ٢٠١٠ کەفالەتی ١١ هەزار و ١١٠ منداڵی بێ باوک کراوە.
لە ٢٠١١ کەفالەتی ١٢ هەزار و ٦١٥ منداڵی بێ باوک کراوە.
لە ٢٠١٢ کەفالەتی نۆ هەزار و ٦٦٤ منداڵی بێ باوک کراوە.
لە ٢٠١٣ کەفالەتی ١١ هەزار و ٢٢٦ منداڵی بێ باوک کراوە.
لە ٢٠١٤ کەفالەتی ١٠ هەزار و ٥٥٠ منداڵی بێ باوک کراوە.
لە ٢٠١٥ کەفالەتی ١٠ هەزار و ٣١١ منداڵی بێ باوک کراوە.
لە ٢٠١٦ کەفالەتی ١٠ هەزار و ٥٠٣ منداڵی بێ باوک کراوە.
لە ٢٠١٧ کەفالەتی ١٠ هەزار و ٩٠٦ منداڵی بێ باوک کراوە.

کەفالەتکردن لە ڕابیتە بەمانای پێدانی مووچەیەکی مانگانەیە، لە نێوان ٥٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار دینارە، ئەوەش بەپێی توانای ئەو خێرخوازەی کە کەفالەتی منداڵە بێ باوکەکان دەکات. هەروەها دابینکردنی پێداویستیی خوێندن لە دەفتەر، قەڵەم و خولی زانستی و جلوبەرگی جەژن و هتد. جگە لەمانەش چەندین خولی فێربوونی درومان بۆ دایکی منداڵانی بێ باوک و کاری دەست و هتد.

لە ساڵی ٢٠١٨وە دەستیان بە پرۆژەی دابینکردنی خانوو بۆ خانەوادە بێ سەرپەرشتەکان (بێ باوکەکان) کردووە و تا ئێستا پێنج خانوو بە تەواوی پێداویستییەکانییەوە دابینکراوە و بە تاپۆکراوی تەسلیمی خانەوادەکان کراوە.

قوربانیکردن و دابەشکردنی گۆشتی قوربانی بەسەر هەزاران خانەوادەدا، بە نمونە لە ٢٠١٨ هەزار و ٨١٢ سەر ئاژەڵ کراوە بە قوربانی و ٣٦ تەن گۆشت دابەشکراوە بەسەر ئەو ماڵانەی کە ئاتاجن. هەروەها کۆکردنەوەی زەکات و دابەشکردنەوەی بەسەر هەژار و نەداراندا.

بەدەر لە ڕابیتەی ئیسلامیی کورد، کە پرۆژەیەکی گەورەی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغییە، پڕۆفیسۆر لە ماوەی ڕابردوودا بەبێ بەرامبەر کورسیی خوێندنی بۆ ٢٣٠ خوێندکاری ڕۆژئاوای کوردستان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دابینکردووە، تێچووی خوێندنی ئەو ٢٣٠ خوێندکارە زیاتر لە دوو ملیار دینارە بۆ ساڵێک و پڕۆفیسۆر لەئەستۆی گرتووە.

ئەمانە مشتێکن لە خەرمانی کارەکانی پڕۆفیسۆر بۆ گەلەکەی، بەڵام پڕۆفیسۆر هێشتاش دەڵێت خۆی بە کەمتەرخەم دەزانێت. پڕۆفیسۆر بە عەمەلی وەڵامی بێ عەمەل و دەم گەرمەکان دەداتەوە، بە عەمەلی خزمەت بە گەلەکەی دەکات، بەڵام ئەوانەی کە سەری زمان و بنی زمانیان تۆمەت بەخشینەوەیە بەم پیاوە لە تاڵانکردنی سەروەتی میلـلەت زیاتر چییان کردووە؟!

کورد پێویستی بە چوار عەلی قەرەداغیی ترە بۆ دەربازبوون لە بەشێکی زۆری ئێش و ئازارەکانی، پێویستمان بە پڕۆفیسۆرێکە بەمانای کەلیمە، بە دکتۆرێکە بەمانای کەلیمە، دکتۆرێک کە دەست بخاتە سەر برینەکانمان و چارەسەری بەپەلەیان بکات.

بە چەند دەستکارییەکی بچووکەوە وەرگیراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close