دونیا

ترەمپ بۆ سەرۆک شارەوانیی لەندەن: تۆ کارەساتیت

دۆناڵد ترەمپ لە ئەکاونتی فەرمیی خۆی تویتێکی کەیت هۆپکینس کەسایەتیی میدیایی بەریتانیای ڕیتویت کردووە و لەسەری نووسیوە، لەندەن پێویستی بە سەرۆک شارەوانییەکی نوێیە. داواش لە سادق خان سەرۆک شارەوانیی لەندەن دەکات، بە زووترین کات دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

ترەمپ لەسەر ئەو پۆستەی کە ڕیتویتی (شەیری) کردووە سادق خانى بە “کارەسات” وەسفکردووە و نووسیویەتی، “هیچ شتێک زیاد ناکات جگە لە خراپترکردنی بارودۆخەکە.”

مەهدی حەسەن ڕۆژنامەنووسی دیاری موسڵمان لە باسی ڕیتویتکردنی پۆستی هۆپکینس لەلایەن ترەمپەوە، نووسیویەتی، “ترەمپ ڕیتویتی کەسێکی زۆر دژە موسڵمان و نەژادپەرستی کردووە.”

مەهدی حەسەن باسی لەوەش کردووە، “ئەمە لە هەر ئیدارەیەکی سەرۆکایەتیی ئاساییدا ئابڕووچونێکی زەبەلاحە، بەڵام لە سەردەمی ئیسلامۆفۆبیا/نەتەوەپەرستیی سپیی ترەمپدا نا.”

هاوکات هۆپکینس دوای ئەوەی لەلایەن ترەمپەوە پۆستەکەی ڕیتویت کراوە، دووبارە پۆستەکەی ترەمپی لای خۆی ڕیتویت کردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، “بەڕێز ترەمپ ئەمە دەزانم.” هۆپکینس بۆ ترەمپی نووسیوە، “شوێنێکی جوان کە پێی دەوترێت تەواوی بەریتانیا تۆی خۆشدەوێت. سەرۆک شارەوانییەکی موسڵمانی شاری چەقۆوەشاندن قسە بۆ ئێمە ناکات.”

سادق خان، یەکەم موسڵمانە کە پۆستی سەرۆکی شارەوانیی لەندەنى وەرگرتبێت و پێش هاتنی دۆناڵد ترەمپیش بۆ بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا، داوایکرد حکومەتی بەریتانیا پێشوازی لە ترەمپ نەکات و ڕێگەش نەدات بێتە وڵاتەکەیەوە، لە بەرامبەریشدا ترەمپ بە توندی هێرشی کردە سەر سادق خان و بە کەسێکی “شکستخواردوو” وەسفی کرد.

کەیت هۆپکینس یەکێکە لەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام چالاکیی لە دژی موسڵمانان و ئیسلام و کۆچبەران هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close