جیهانی ئیسلامی

لە ماوەی ١٩ ساڵدا نزیکەی ١٠ هەزار فەڵەستینی کوژراون

لەکاتێکدا ڕۆژی جیهانیی باوک خۆشی و شادی بۆ ملیۆنان منداڵی جیهان دەهێنێت، بەڵام ئەو بۆنەیە بۆ هەزاران منداڵی فەڵەستینی جێگای دڵتەنگی و خەم و خەفەتە، چونکە هەزاران منداڵی فەڵەستینی لە دەستپێکی داگیرکردنی فەڵەستینەوە باوکیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دامەزراوەی ئیزدیهار فەڵەستینی تورکی، کە نەعیم ئەبو ڕیاش سەرۆکیەتی، لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٠٠ەوە و بەهۆی پێکدادانەکانەوە لانیکەم نۆ هەزار و ٩١٤ هاووڵاتیی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە ١٠١ هەزار و ٥٥٨ فەڵەستینییش بریندارکراون، کە بە سەدان لەو بریندارانە بەهۆی قوڵیی برینەکانیانەوە کەمئەندام بوون. هەر لە هەمان ماوەدا ١٣٤ منداڵی ئیسرائیلی بەهۆی پێکدادانەکانەوە باوکیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی جیهانیی باوک دەکەوێتە ١٦ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکەوە و تیایدا ئاهەنگ و خۆشی دەگێڕدرێت و کاریگەریی باوکان لە کۆمەڵگادا دەخرێتەڕوو.

لە هەندێک وڵاتدا لە مانگی ئازار و نیساندا ئەو ڕۆژە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە گشتی ڕۆژی ١٦ی حوزەیران وەکو ڕۆژی جیهانیی باوک ناسێنراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close