جیهانی ئیسلامیدونیاكــوردستان

تره‌مپ داوای له‌ هەسەدە کرد له‌سه‌ر سنووری تورکیا بكشێته‌وه‌

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رێكخراوی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌، ناسراو بە هەسەدە، مه‌یلی كشانه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ سنووری توركیا و هیوای خواست ئه‌و رێكخراوه‌ له‌وێ بكشێته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ واشنتۆن له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی وتی، “پێشتر له‌ نێوان عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیامابووین، ئه‌مجاره‌ له‌ نێوان توركیا و یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ تیاماوین. كورده‌كان (یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌) مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ درێژایی سنووری توركیا بە قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر (٢٢ میل) بكشێنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش باشه. واز له‌ ئه‌وان (توركه‌كان) بهێنن با سنووره‌كان بۆ ئه‌وان بن.”

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكاش له‌ ناوچه‌كه‌ وتی، “له‌كاتێكدا سنووری خۆمان پێ ناپارێزرێت ناتوانین سه‌ربازانمان ٥٠ ساڵی دیكه‌ له‌ سنووری توركیا و سووریا بهێڵینه‌وه‌.”

دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بڕیاره‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت ده‌بێت به‌ ئامانجی میدیاكان و وتی، “ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یش بڕیارم دابووایه‌ و وتبام ده‌مێنینه‌وه‌، ده‌جه‌نگین و توركیا شكستپێده‌هێنین، دیسانه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌یربكه‌ن چ بڕیارێكم داوه‌ نه‌فره‌تیان لێ ده‌كردم.”

سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی رێكخراوی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ش وتی، “هیوادارم بكشێنه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ت نه‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزێكدا كه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌یه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌.”

لە ٩ی تشیرنی یەکەمی ٢٠١٩ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دژی ڕێکخراوی یەپەگە، کە بە هیزەکانی سوریای دیموکرات خۆی ناساندووە، ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی ڕاگەیاند و بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانیش تا ئێستا سەدان سەرباز و چەکدار لە هەردوولا کوژراون و ٦٩ هاووڵاتیی مەدەنیش کوژراون. هاوکات زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close