جیهانی ئیسلامی

بەرپرسێکی باڵای عەرەب وەک سیخوڕی ئیسرائیل کاردەکات

بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرابکات، ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بەناوی یەدیعۆت ئەحرونۆت ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسێکی باڵای عەرەب وەک سیخوڕی ئیسرائیل کاردەکات.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە باسی لەوە کردووە، بەگوێرەی بەڵگە و دۆکیۆمێنتە نهێنییە سەربازییەکانی ئیسرائیل کە بەمدواییانە بڵاوکراونەتەوە، سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی ئیسرائیل و سەرچاوە هەواڵگرییەکان، ئەو بەرپرسە عەرەبە لە وڵاتێکی عەرەبی “بووە بە سیخوڕی ئیسرائیل بەبێ ئەوەی خۆی بزانێت.”

ڕۆژنامەکە کۆدی ناوێکی ئاشکراکردووە کە بریتییە لە “تۆرپێدۆ،” کە ئۆپراسیۆنێکە بۆ بەکرێگرتنی کەسایەتییە دیارەکان و، ئەو بەرپرسە عەرەبەش پێیوایە کاری لەگەڵ ڕێکخراوێکی مەدەنی کردووە و، نازانێت کە لەڕاستیدا کار بۆ دەزگایەکی ئەمنی و هەواڵگریی ئیسرائیل دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو بەرپرسە عەرەبە نازانێت کە ئەو خەڵکەی ئەو لەگەڵیان کۆبووەتەوە لەکاتی کۆبوونەوە فەرمی و پڕۆفیشناڵەکانیدا لە یەکەی ٥٠٤ی دەزگای هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل بووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، “ئەم کەسایەتییە عەرەبە زانیاریی هەواڵگریی زۆر هەستیاری داوە بە ئیسرائیل بەبێ ئەوەی خۆی بەوە بزانێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close