جیهانی ئیسلامیمێژوو

سەید قوتب: میدیاکان دەزگای موخابەراتی بەریتانی و ئەمریکی و فەڕەنسین

سەید قوتب لە بابەتێکیدا کە لە ژمارە ٩٤٣ی گۆڤاری “الرسالة” لە ساڵی ١٩٥١ بڵاویکردووەتەوە باسی لەوە کردووە، زۆرینەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەربە موخابەراتی بەریتانی و ئەمریکی و فەڕەنسین.

بەشێک لە نووسینەکەی سەید قوتب بەم شێوەیە:

دەوڵەت لە میسردا پێویستە کارێکی هەبێت، ئەبێت کارەکەی چی بێت ئەگەر فیکر نەخنکێنێت و کۆت و پێوەند نەکاتە هەردوو دەست و هەردوو قاچی؟!

ڕۆژنامە میسرییەکان – تەنها ژمارەیەکی کەمیان نەبێت – دەزگای نێودەوڵەتی، کە نە میسرین و نە عەرەبین، پشتگیرییان دەکەن، کۆمەڵە دەزگایەکن پێنووسەکانی موخابەراتی بەریتانی و ئەمریکی و فەڕەنسی بەشداریی تێدا دەکەن، پاشان میسری و عەرەبی! کۆمەڵە دەزگایەک زیاتر خزمەتی سەرمایەداری جیهانی دەکات وەک لە خزمەتی پرسی گەلانی عەرەبی، خزمەتی داگیرکەری دەرەکی و لایەنە فەرمانڕەواکانی دەکات پێش ئەوەی خزمەتی نیشتمان و گەلانی هەژاری خۆی بکات.

نهێنییەکە ئەمەیە کە دەوڵەت ئەو مەرجانەی دەیسەپاند بەسەر کتێبەکاندا نەیدەسەپاند بەسەر گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا، چونکە لەپشتیانەوە پێنووسەکانی سیخوڕ و بەرژەوەندیی سەرمایەداریی جیهانی هەبوون، پشتگیریی گۆڤارەکانیش هەر لە ئەستۆی ئەماندا بوو، کۆسپەکانی لە بەردەمیاندا ڕادەماڵی و ڕێگای بۆ فراوان دەکردن، تاکو پڕوپاگەندە ئاووردەکانیان بڵاوبکەنەوە لە هەموو لایەکی وڵاتانی عەرەبییەوە.

(سەرچاوە: گۆڤاری الرسالە، ژمارە ٩٤٣.. بەرواری ٣٠ی تەموزی ١٩٥١)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close