جیهانی ئیسلامی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: با نەتەوە یەکگرتووەکان دەستەواژەی “داگیرکردن” ڕاگرێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە دەستەواژەی “داگیرکردن” ڕاگرێت بۆ ئەو ناوچانەی فەڵەستین کە ئیسرائیل کۆنترۆڵیکردوون و داگیریکردوون.

تسیبی هۆتۆڤلی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتوویەتی، ئیسرائیل خاکی کەسی داگیرنەکردووە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەستەواژە و “پڕوپاگەندەی وشەکاریی فەڵەستین” بەکاردەهێنن و دووبارەدەکەنەوە.

وتووشیەتی، “وەکو سەلماندنێکیش، ئەمساڵ ٥٠ ساڵە قودس و کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراوە و ساڵیادی ٥٠ ساڵەیەتی.”

ئەو لێدوانانەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیلی بە داگیرکردنی خاکی فەڵەستین تۆمەتبارکرد.

جێگری وەزیرەکەی ئیسرائیل لەبارەی دەستەواژەی “داگیرکردنەوە” وتووشیەتی، ئەو دەستەواژانە داهێنراوی ئامێرە پڕوپاگەندەکارەکانی فەڵەستینە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە نزیکەیی تەواوی خاکی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە و بە نزیکەییش بە شێوەیەکی ڕۆژانە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە هاووڵاتییانی بێ چەکی فەڵەستینی دەکوژرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close