كــوردستان

بەرپرسی پێشووی لقی چواری پارتی: دەبێت چاوەڕێ بین هەولێر لە داهاتوودا ببێتە کابوڵ یان ڕەققە

سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی پێشووی لقی چواری پارتی لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی، “دەبێت چاەڕێ بین هەولێر لە داهاتوودا ببێتە کابوڵ یان ڕەققە.”

ئەو وتانەی سەلام عەبدوڵا دوای کۆتاییهاتنی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا لە هەولێر بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی پڕفرۆشترین کتێبەکان کتێبە ئاینییەکان (کتێبە ئیسلامییەکان) بوون.

بەرپرسەکەی پێشووی لقی چواری پارتی لە پۆستەکەدا نوسیوویەتی، “بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، ئەمساڵ بڵاویکردەوە، پڕفرۆشترین کتێب کتێبە ئاینییەکان بوون.”

لە درێژەی نوسینەکەیدا سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەباتی پارتی نوسیوویەتی، “کەواتە دەبێت چاوەڕێ بین پایتەختی هەرێم لە داهاتوودا ببێتە کابوڵ، یان ڕەققە لە باشترین حاڵەتدا.”

ئەو وتانەی ئەو بەرپرسەی پارتی لەلایەن بەشێک لە بەکارهێنانی فەیسبووکەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕەخنەی توندیان ئاراستە کردووە.

بەکارهێنەرێکی فەیسبووک بۆی نوسیووە، “کاتێک ئێوە نەوەیەکتان پەروەردەکردووە تەنها سەرقاڵی تێرکردنی سک و سێکس و ڕەقس و سەمایە و، هیچ گرنگی بە خوێندن و ڕۆشنبیری نادات، گلەیی لە خۆتان بکەن نەوەکو خەڵکانی تر. ئێوە زانکۆکانیشتان کردووە بە شوێنی ڕاقیسە و تیاتڕۆ، ئێوە هیچ نرخێکتان بۆ خوێندن و خوێندنەوە نەهێشتەوە، ئیتر بۆ گلەیی لە خەڵکی تر دەکەن؟”

ئەو بەکارهێنەرە بۆ سەلام عەبدوڵڵایش دەنوسێت، “بەڕێز.. کتێب تیرۆریست بەرهەم ناهێنێت، ئەو جاهیل و نەفامی و بێنرخکرنەی زانست و خوێندن و سڕکردنەی ئێوە خەریکن بەرهەمی دەهێنن، تیرۆر و کوشتن بەرهەمدەهێنێت. مێژووی ئێوە پڕیەتی لە ڕشتنی خوێنی بەناهەق و شەڕی براکوژی، ئێوە بەڵێنبوو کوردستان بکەن بە دوبەی، بەڵام کردتان بە کابوڵ و مەقادیشۆ.”

Image may contain: 1 person, text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close