جیهانی ئیسلامیكــوردستان

ئامەد.. بەهۆی هێرشێکی پەکەکەوە ٧ هاووڵاتیی مەدەنی کوژران

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی پەکەکەوە لە باشووری ڕۆژهەڵات لانیکەم ٧ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و نۆی تریش برینداربوون.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لەکاتی سەردانیدا بۆلای بریندارەکان لە نەخۆشخانە ڕایگەیاند، “حەوت برامان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە شەهیدبوون، کە بۆمبەکە بە ئوتومبێلێکەوە چێنراوە کە هاووڵاتییانی مەدەنیی هەڵگرتووە. ١٠ بریندارمان هەبوو، بەڵام یەکێکیان ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدا.”

سۆیلو باسی لەوەش کرد، دوو لە بریندارەکان برینەکانیان سەخت بووە و براونەتە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هێرشە تیرۆریستییەکە لە شارۆچکەی کولپ بووە لە دیاربەکر (ئامەد) و کاتژمیر شەشی ئێوارە ڕوویداوە.

لە هێرشەکەدا گوندنشینان کراونەتە ئامانج، لەکاتێکدا لە ڕێگادا بوون بەمەبەستی کۆکردنەوەی دار.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئوتومبێلێکی سەربە شارەوانیی ئامەد بە ماوەیەکی کەم بەر لە تەقینەوەکە لە شوێنی ڕووداوەکە بووە و، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار گومانلێکراو دەرچووە.

میدیاکانی تورکیا باسیان لەوە کردووە، سەرۆکی هەدەپە لە شارۆچکەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری مەدەنی لە شارەوانیی کولپ دەستگیرکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close