جیهانی ئیسلامی

مەککە.. وێنەی ئەفسەرێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

وێنەی ئەفسەرێکی پاراستنی حاجیان لە شاری مەککە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، کە یارمەتیی حاجییەکی بەتەمەنی ماندوو دەدات تا لە ڕۆیشتن بەردەوام بێت بۆ بەجێهێنانی ڕووکنە پیرۆزەکانی حەج.

ئەو پیاوە کە ئەفسەری هێزەکانی پاراستنە لە شاری مەککەی پیرۆز، بۆ ساتێکیش بیری لەوە نەکردبوەوە کە یارمەتیدان و خزمەتکردنی حاجییەکی بەتەمەن، کە لە گروپەکەی دابڕاوە چی ئەنجامێکی دەبێت، ئەو بە زەردەخەنەوە پیاوە بەتەمەنەکە لەباوەش دەگرێت، کە نیشاندەری ڕەوشتی جوان و مرۆڤدۆستانەیەتی بۆ خزمەتی میوانەکانانی پەروەردگار.

دەربارەی وێنەکە، سعود مەسیهیج فۆتۆگرافەر و وێنەگری وێنەکە وتوویەتی، “لە ڕۆژی عەرەفەدا وێنەکەم گرت، من چەندین جار بەشداریی حەجم کردووە و زیاتر گرنگی بە وێنەی سەربازی دەدەم.”

وێنەگرەکە وتووشیەتی، وێنەی ئەم وەرزە کە خۆشەویستی و خواستێکی زۆری لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدەستهێنا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەموو واتاکانی ڕەوشت و هەڵسوکەوتی بەرزی تێدابووە بەرامبەر بە حاجییانی ماڵی خودا.

لە ئێستادا ئەم وێنەیە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی میدیایی مەککە، لە بەشی باشترین وێنەکانی وەرزی ئەمساڵ.

لەگەڵ ئەوەی سعودییە لەلایەن دەسەڵاتدارگەلێکی داپڵۆسێنەرەوە حوکمڕانی دەکرێت، بەڵام زۆرینەی هاووڵاتییەکانی وێنەیەکی جوانی گەلی سعودییە پێشکەشدەکەن.



وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close