جیهانی ئیسلامی

ئیدلیب.. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لانیکەم ٣٦ کەس کوژران و شەهیدبوون

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، چالاکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەیەک لە ئیدلیب ڕوویداوە و بەهۆیەوە لانیکەم ٣٦ کەس کوژراون و شەهیدکراون، کە منداڵیش لەناویاندا بووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، تەقینەوەکە لە گوندی سەرمادا لە نزیک سنوری تورکیا بووە و جگە لە کوژران و شەهیدبوونی ٣٦ کەس چەندین کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو باڵەخانەی پێنج نهۆمی ڕووخاون. لەلایەکی تریشەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوە کردووە کە ٣٩ کەس کوژراون و شەهیدکراون کە ٢١ کەسیان ژن و منداڵ بوون. تا ئێستاش هۆکاری تەقینەوەکە ڕوون نییە.

بەگوێرەی ڕوانگەکە بەشێکی بەرچاوی ئەوانەی کە کوژراون لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاوارەبوون [ئاوارەی حومس بوون] و لەوێ جێگیربوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ئێستادا حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی دەستیان بە بۆردومانکردنی ئیدلیب کردووە

ڕۆژی پێنج شەممە و هەینیش بەهۆی بۆردومانەکانی ڕژێمی ئەسەد و ڕووسیاوە لە ئیدلیب و حەڵەب زیاتر لە ٤٠ کەس کوژران.

وێنەی ساتی ڕزگارکردنی بریندارەکان و دەرهێنانەوەی تەرمەکان:

Image may contain: 3 people, people sitting, child and outdoor

Image may contain: 1 person, crowd and outdoor

Image may contain: one or more people and outdoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close