جیهانی ئیسلامیكــوردستان

ڕابیتەی ئیسلامی و پرۆژەی سەبەتەی ڕەمەزان

لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، ڕابیتەی ئیسلامیی کورد لقی سلێمانی، هەستا بە ڕاگەیاندنی “پرۆژەی سەبەتەی ڕەمەزان.”

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە پەیجی فەرمیی ڕابیتەوە بڵاوکراوەتەوە، “تەنها بە ٢٥٠٠٠ دینار بۆ هەر سەبەتەیەك، یان بە هەر بڕێك بەپێی خواستی خێرخواز” هاوکارییەکان کۆدەکرێنەوە و پێشکەشی کەمدەرامەتان و هەژاران دەکرێن.

ڕابیتە ڕایگەیاندووە، “لقی سلێمانی ڕابیتەی خێرخوازی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانەوە وەك ئەركێكی ئاینی و نیشتیمانی و مرۆڤدۆستی و هەستكردن بە ناڕەحەتی هەژاران و بێباوكان، بە پێویستمان زانی پرۆژەی سەبەتەی خۆراك ڕابگەیەنین، تا بتوانین سفرەی هەژاران و بێباوكان بڕازێنینەوە. داواكارین لە بەرێزتان هاوكارمان بن تا پاداشتی ڕۆژوەوانان و تێركردنی هەژاران ببێتە توێشووی دواڕۆژتان.”

لەو پۆستەدا لە پەیجی فەرمیی فەیسبووکی ڕابیتەی ئیسلامی هاتووە، “ئاوەدانكردنەوەی سفرەی ماڵێك لە ڕەمەزاندا و بێخەمكردنی هەژاران لە سەرەتای ئەم مانگە پیرۆزەدا ئامانجمانە. پشتیوان بە خودا ئەم پرۆژەیە تا جەژنی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت.”

بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆ هەر سەبەتەیەک ٢٥٠٠٠ دینار دابینکراوە، یان هەر بڕێکی تر بەپێی توانای خێرخواز.

هەر کەسێک خواستی خێرکردنی هەبوو لەڕێگەی ڕابیتەی ئیسلامییەوە، دەتوانن بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن: (07701568110، 07501555980)، ناونیشانی ڕابیتەی ئیسلامییش (سلێمانی، مامۆستایان، سەرو ئامادەیی شیرینی كچان).

ڕابیتەی ئیسلامی لە دامەزراندنیەوە بە هەزاران پرۆژەی بچووک و گەورەی ئەنجامداوە و، هەزاران منداڵی بێ باوک و بێنازی لەخۆگرتووە و هاوکاریی مادی و مەعنەوی پێشکەشکردوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close