جیهانی ئیسلامیكــوردستان

سۆران عومەر: ١٢ هه‌زار كوردی باكور له‌ كه‌مپی مه‌خمور گه‌مارۆیان لەسەرە

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە و تیایدا دەڵێت، “١٢ هه‌زار كوردی باكور له‌ كه‌مپی مه‌خمور گه‌مارۆیان لەسەرە،” ئاماژەش بەوە دەکات کە هەشت هەزار چەکداری ڕۆژئاوا لە هەرێمن و با ڕێگەیان بدرێت بچنەوە ڕۆژئاوا بۆ بەرگری.

دەقی نامەکە:

نامه‌یه‌كی كراوه‌:
بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

  • گه‌ر به‌جدی ده‌تانه‌وێ شتێك بۆ كوردانی ڕۆژئاواو باكور بكه‌ن، پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژئاوا 8 هه‌زار چه‌كدارن بیاننێرنه‌وه‌ ڕۆژئاوا بۆ به‌رگری، ئەگەر دژی ئەزموونی رۆژئاواشن بۆچی ئەمەتان کردووە؟
  • 12 هه‌زار كوردی باكور له‌ كه‌مپی مه‌خمور گه‌مارۆی ئێوه‌یان له‌سه‌ره‌ گه‌مارۆكه‌ لاده‌ن.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ 8 هه‌شت هه‌زار كوردی ڕۆژئاوا به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له ‌هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی زێره‌ڤانی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، مه‌شقیان پێكراوه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوان.

پێویسته‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ڕۆژئاوا بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان تاكو به‌رگری له‌ ڕۆژئاوا بكه‌ن، ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێكی گرنگی كرداریه‌و پێویست ترین كاته‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ڕۆژ، ئه‌گه‌ر نا ئێوه‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌تان بۆ چییه‌ ؟ كه‌چه‌ندین ساڵه‌ مه‌شقیان پێده‌كرێ و موچه‌ وه‌رده‌گرن، سنوری سێماڵكایان بۆ بكه‌نه‌وه‌و ده‌ربازی ڕۆژئاوا بكرێن بۆ به‌رگری.

ئەگەر تورکیاش مەشقی پێکردون و دەچنە خانەی دژە ئەزموونی رۆژئاوا بۆچی ئێوە ئەمە دەکەن؟ با ڕون بێتەوە ئەمانەتان بۆ چییە؟

ئه‌و كوردانه‌ی باكور كه‌ ئاواره‌ و په‌ناهێنده‌ن له ‌باشور، ژماره‌یان 12 هه‌زار كه‌سه‌، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ گه‌مارۆیان خراوه‌ته‌ سه‌ر له ‌دۆخێكی مرۆیی زۆر خراپدان تكایه‌ ئه‌و گه‌مارۆیان له‌سه‌ر لاده‌ن ئه‌گه‌ر خه‌می كوردانی باكورمانه‌.

سۆران عومه‌ر
11/10/2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close