جیهانی ئیسلامی

عەفرین.. یەپەگە تەقینەوەیەکی ئەنجامدا و ١٣ هاووڵاتیی شەهیدکرد

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌ شارۆچكه‌ی عه‌فرین، لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و ٣٥ی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ ناوچه‌ی تیره‌نده‌ باشووری شارۆچكه‌ی عه‌فرین، تانكه‌رێك كه‌ گازوایلی هەڵگرتبوو، ته‌قێنرایه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گازوایله‌كه‌ به ‌ده‌ورووبه‌ردا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ زیانی زۆری ماددی به‌ر ده‌ورووبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان، لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی شەهیدکراون، کە منداڵیش لەنێویاندایە و ٣٥ی دیكه‌ش برینداربوون.

پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عەفرین پەنجەی تۆمەتیان ئاراستەی “رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه‌” کردووە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بە ڕێکخراوێکی نزیک لە پەکەکە ناسراوە باسی لەوە کردووە، “هاووڵاتییانی مەدەنی لە تەقینەوەکەی عەفریندا کوژراون و منداڵیش لەناو کوژراوەکاندایە،” بەڵام میدیاکانی پەکەکە کوژراوە مەدەنییەکانیان بە چەتە ناوبردووە و لە میدیاکانیانەوە ڕایانگەیاندووە، “ئەوانەی کوژراون و برینداربوون چەتە و هاوردە بوون!”

مانگی ڕابردووش لە شەوێکی ڕەمەزاندا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بازاڕێکی شاری عەفریندا ١٠ هاووڵاتیی مەدەنی شەهیدکران، بەو پێیەش، لە ماوەی نزیکەی یەک مانگدا ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە ٢٣ هاووڵاتیی مەدەنیی لە عەفرین شەهیدکردووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک بکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close