جیهانی ئیسلامیكــوردستان

گرێ سپی.. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە هەشت هاووڵاتیی مەدەنی کوژران

لە گوندی سولوک، سەربە گرێ سپی، لەبەردەم نانەواخانەیەکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە هەشت هاووڵاتیی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.

میدیاکانی سەربە هەسەدە دەڵێن، “هەنێ ئەشخاص کوژراون” و میدیاکانی تورکیا و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش دەڵێن بکەرانی تەقینەوەکە یەپەگە بووە، یەپەگەش ڕەتینەکردووەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، “هاووڵاتییانی مەدەنیی بێتاوان جارێکیتر لەلایەن تیرۆریستانی یەپەگەوە کوژانەوە. لانیکەم هەشت هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ٢٠ی تریش برینداربوون.” وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە کە تەقینەوەکە لە باشووری گرێ سپی بووە و بە ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، تەقینەوەکە لەبەردەم نانەواخانەیەکدا بووە لە گرێ سپی.

ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکە تیایدا ڕوویداوە، لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و هێزەکانی سەربە تورکیادا بووە.

پێشتر دوو تەقینەوەی تر لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا ڕوویانداوە، کە یەکێکیان لە عەفرین بووە و تیایدا چەندین هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و تورکیا و هاووڵاتییانی ناوچەکە پەنجەی تۆمەتیان بۆ یەپەگە ڕاکێشاوە و یەپەگەش ڕەتینەکردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close