جیهانی ئیسلامی

وەرزی حەج بە بەشداری زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو زیارەتکار بەڕێوەدەچیت

v

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییە ناوخۆییەکانی سعودییە و میدیا جیهانییەکان، بە بەشداری زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو زیارەتکار وەرزی حەج بەڕێوەدەچیت.

بە بەشداریی ئەو ملیۆنان زیارەتکارە موسڵمانەی جیهان، کە گەیشتوونەتە شاری مەککەی پیرۆز و لە ئێستادا لە کێوی عەرەفەن، بە دروشمی “لبیک اللهم لبیک” ڕێوڕەسمی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی سعودییە، زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو موسڵمان فەریزەی حەج بەجێدەهێنن، وەک هەموو ساڵێکیش بە نزیکەیی سەرجەمیان موسڵمانانی وڵاتانی بەدەر لە وڵاتی سعودییەن.

وەزارەتی حەج ڕایگەیاندووە، “زیاتر لە ١.٨ ملیۆن ڤیزەیان لەێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەشکردووە و ئەوەش سەرکەوتنێک بووە،” ئەمە جگە لە ڤیزەی بەدەر لە ئۆنلاین و ڕێگا وشکانی و دەریاییەکان.

موحەمەد جەعفەر تەمەن ٤٠ ساڵ لە میسرەوە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج ڕووی لەو دوو شارە پیرۆزە (مەککە و مەدینە) کردووە و دەڵێت، “هەست بە پاکبوونەوە دەکەین بە بەجێهێنانی ئەم پایەی ئیسلام و بینینی موسڵمانانی تەواوی جیهان.”

حاجییەکی جەزائیریش وتوویەتی، “هەستێکی زۆر تایبەتە، دەبێت تیایدابیت بۆئەوەی لێی حاڵی ببیت و لێی تێبگەیت.” خانمە حاجییەکیش وتوویەتی، “هەل و ساتێکی ئاڵتونییە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close