دونیا

چیرۆکی موسڵمانبوونی ئالانا بلۆکلی خوێندکاری ڕاگەیاندن لە سکۆتلەندا

دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٠ دا چاوی بە کوڕێک بە ناوی (عەبدول) دەکەوێت کە موسڵمانە، بەدوای ئیسلامدا چووە و لە ئیسلامی کۆڵیوەتەوە، دواتریش موسڵمان دەبێت و هاوسەرگیری لەگەڵ عەبدول دەکات.

بلۆکلی خۆی لە ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانییەوە بۆمان باسدەکات، “ئەندامانی خێزانەکەم هەموویان گەشتیارن و لەسەر ئاینی مەسیحی بووین بەڵام هەرگیز کەنیسە و ئاین بەشێکی گەورەی ژیانم نەبوو.”

دەشڵێت، “لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بڕیارمدا بچمە یانەی (کەناریس) بۆ کارکردن، یانەکە لە دورگەی فیورتێڤێنتورایە لە دورگەیەک لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسی، لەوێ چوومە ئوتێلێک و چاوم بە کوڕێک بەناوی “عەبدول” کەوت کە خەڵکی مەغریب بوو وە موسڵمان بوو، دەعوەتی خواردنەوەی قاوەی کردم.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، “جگە لەوە کاریگەری هەڵسوکەوتی موسڵمانانم لەسەر بوو، لەوەی کە ئەوان هەندێک خواردن و خواردنەوەی وەکو گۆشتی بەراز و کحول ناخۆنەوە، ئەمانە وایلێکردم کە بەدوای ئاین و بیروباوەڕەکەیاندا بچم و بزانم بۆچی بەو شیوەی هەڵسوکەوت دەکەن.”

وتووشیەتی، “منیش دواتر دەستم بە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئیسلامەوە کرد بۆئەوەی زیاتر لە ژیانی عەبدول شارەزابم. دوای خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەم بۆ ئیسلام بڕیاری موسڵمانبوونم دا، بەڵام نیگەرانبووم لەوەی کە بە دایک و باوکم بڵێم و لە ماڵەوە دەستم بە گریان کرد، دایکم وایزانی کە دوگیانم، باوکم وایزانی کە بە ئوتومبێلەکەم دەعمم کردووە، بەهەرحاڵ دواتر بڕیارەکەمم پێوتن و قبوڵکرا.”

باسی لەوەش کردووە، “دوای موسڵمانبوونم وازم لە هەندێک خواردن و خواردنەوە هێنا کە یاساکانی ئاینی ئیسلام قەدەغەیکردبوون منیش یاساکانی ئیسلامم خۆشدەوێت. هیوادارم خودا بە بەهەشتەکەیم شاد بکات.”

ئەوەیشی باسکردووە، “پێش موسڵمانبوونم باوەڕم وابوو کە خوداش کەسێکە (مرۆڤێکە) بەڵام ئیسلام فێریکردم کە ئەو مرۆڤێک نییە و دروستکاری جیهانیانە. پێش موسڵمانبوون و لێکۆڵینەوەم لە ئیسلام ئیمانم بەهێز نەبوو، ئیسلام فێری چۆنیەتی ژیانی کردم و ڕێگای نیشاندام.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close