جیهانی ئیسلامی

ڕوانگەی سووری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیدلیب سەدان کەس کوژراون

ڕامی عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کەناڵە سعودییەکانی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سووریا و ڕووسیاوە، لە ئیدلیب زیاتر لە ٢٤٠ کەس کوژراون.

سەرۆکی تۆڕەکە ڕایگەیاندووە، ڕووسیا لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن پاڵپشتیی ڕژێمی سووریا دەکات.

لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی زە ناشناڵ باسی لەوە کردووە، نزیکەی ١٠٠ لە کوژراوەکان سەربازان و چەکدارانی سەربە ڕژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن بوون. ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە ٤٨ کاتژمێردا ٥٣ سەربازی سەربە حکومەتی سووریا و ٤٨ چەکداری سەربە ئۆپۆزسیۆن کوژراون.

بەو پێیەش بێت نزیکەی ١٤٠ هاووڵاتیی مەدەنی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری شەڕ و پێکدادانەکانی ئیدلیبدا کوژراون.

عەدنان حزام وتەبێژی خاچی سووری نێودەوڵەتی پێشتر دۆخی مرۆیی لە ئیدلیب و حەمات بە “تراژیدیا” ناوبردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close