دونیا

ئۆباما: کردەوەکانی ترەمپ توندڕەوانەن

دوای ماوەیەکی زۆر و لە نوێترین لێدوانیدا باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی کردەوەکانی دۆناڵد ترەمپ و پارتی کۆماریی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، کردەوەکانیان توندڕەوانەن.

ئۆباما وتوویەتی “کردەوەکانی دۆناڵد ترەمپ و پارتی کۆماری ئەمریکا ڕادیکاڵانە/توندڕەوانەن و پارێزگارانە نین”.

هەر لەبارەی ترەمپەوە ئۆباما وتیشی “ترەمپ سوودی لەو خەشم و قینە وەرگرتووە کە سیاسییەکان چەندین ساڵە هۆکاری زیادبوونین”.

بە ئاماژەکردنێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ستافەکەی ترەمپ لە کۆشکی سپی ئۆباما وتیشی “ئەوان خزمەتی ئێمە ناکەن بە هاندانی چالاکانەی ٩٠%ی ئەو ستافە شێتەی کە لەم کۆشکی سپیەوە دێنە دەرەوە و دواتریش دەڵێن ‘نیگەران مەبن، ڕێگری لە ١٠%ەکەی تری دەکەین’، بەو شێوەیە شتەکان بەکارناخۆن، ئەمە نۆرماڵ/ئاسایی نییە”.

پێشتر ترەمپ لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر لە پۆستەکەم لاببرێم بازاڕە داراییەکان (ئابوری) هەرەسدەهێنێت هەمووانیش هەژار دەکەون، ئەمەش لەلایەن چاودێرانەوە بەوە لێکدانەوەی بۆ کرا کە ترەمپ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە یان دەمرێت یانیش لەوانەیە بکوژرێت.

ئەو لێکدانەوانەش لەسەر بنچینەی سیاسەتی شێتانەی ترەمپ و لەسەر بنچینەی ئەوەن کە پێشتریش چەند سەرۆکێکی ئەمریکا لەکاتی سەرۆکایەتییدا مردوون، ئەو سەرۆکانەشی لەکاتی سەرۆکایەتیدا مردوون چوار سەرۆکن کە ئەوانیش “ویلیەم هێنری هاریسۆن، زەکەریا تەیلەر، وارین جی هاردینگ و فرانکلین دی ڕۆزێڤیڵت”ن.

هاوکات چوار سەرۆکی ئەمریکاش کوژراون کە بریتین لە “ئەبرەهەم لینکن، جەیمس ئەی گارفیڵد، ویلیەم ماکینلی و جۆن ئێف کەنەدی”.

ڕیچارد نیکسۆنیش تاکە سەرۆکی ئەمریکایە کە بەهۆی ئابڕووچوونەوە دەستیلەکارکێشایەوە، ئەمەش دوای لێسەندنەوەی متمانە لەلایەن کۆنگرێسەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەگەر ترەمپ بە هەر هۆکارێک لە دەسەڵات نەمێنێت، ئەوا مایک پێنس جێگری سەرۆک ڕاستەوخۆ جێگەی دەگرێتەوە، ئەگەر پێنسیش دووربخرێتەوە یان دەست لە کار بکێشێتەوە پاوڵ ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت بە سەرۆک و دوای ئەویش سیناتۆر ئۆرین هاتچ. دوای ئەمەش ١٥ کەسی تر دەتوانن ئەو پۆستە وەربگرن کە بە وەزیری دەرەوە دەستپێدەکات و بە وەزیری ئاسایشی ناوخۆ کۆتایی دێت.

Image may contain: 1 person

Image may contain: 1 person, text

Image may contain: text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close