جیهانی ئیسلامیدونیاكــوردستان

ئەردۆغان: سوریا جێناهێڵین هەتا وڵاتانی تر جێینەهێڵن

ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، سووریا جێناهێڵن هەتا وڵاتانی تر جێینەهێڵن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتووشیەتی، بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکەیان دژی هێزە کوردییەکان هەتا دوایین چەکداریان ناوچەکە جێدەهێڵن.

ئەردۆغان وتوویەتی، “”ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی بەردەوامیی دەبێت و تا کۆتا تیرۆریست لە ناوچەکەدا مابێت کۆتایی نایەت.”

سەرۆکی تورکیا وتووشیەتی، “بە ترەمپم وتووە کە مامەڵە لەگەڵ مەزڵوم کۆبانیی تیرۆریست ناکەم. ئەو پێشنیاری کردبوو کە دەبێت قسە لەگەڵ کۆبانی بکەم.”

ئەردۆغان ئەوەی ڕوونکردەوە کە قسەی هیچ کەسێک لە حکومەتی ئەمریکا بە جددی وەرناگرێت جگە لە ترەمپ.

سەرۆکی تورکیا باسی لەوەش کردووە، پێش ئەوەی بچێتە ئەمریکا، قسە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین دەکات. بەگوێرەی وتەکانی ئەردۆغان بێت، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا قسە بکات.

بڕیارە ئەردۆغان لە سەردانەکەی ١٣ی ئەم مانگەدا بۆ واشنتن باسی چەند پرسێک بکات، لەوانە پرسەکانی “ناوچەی ئارام، گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئێس ٤٠٠، ئێف ٣٥، پاتریۆت، ڕێککەوتنی بازرگانیی ١٠٠ ملیار دۆلاری، هاڵکبانک، گولەن، جینۆسایدی ئەرمەنەکان.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩وە تورکیا ئۆپراسیۆنێکی لەژێر ناوی کانیی ئاشتیدا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، سەرەڕای ئەوەیش کە دوو جار ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام هێشتا پێکدادانەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close