دونیا

خانمێکی ئەمریکی دوای موسڵمانبوونی چی دەڵێت؟

ئاشڵی پییەرسۆن موسڵمانێکی نوێە لە ویلایەتی ئارکانساسی ئەمریکاوە و دوای بەشداریکردن لە چاڵێنجی (حیجاب ٣٠)دا موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاندووە.

دوای موسڵمانبوونی ئاشڵی پییەرسۆن لە ئەمریکاوە دەڵێت، “الحمدللە.. بەڕۆژووبوون و بەشداریکردن لە چاڵێنجی #حیجاب٣٠ بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕەری ژیان بوو.”

دەشڵێت، “ڕەمەزان ئەزموونێکی نایاب بوو، هاوڕێی نوێم پەیداکرد و لەبارەی دینێکەوە فێربووم کە خەڵک زۆر لێی ناحاڵییە.”

پییەرسۆن ئەوە دەخاتەڕوو، “هەتا زیاتریش لەبارەی ئیسلامەوە فێربم زیاتر ئیسلامم خۆشدەوێت.” لەبارەی حیجابەکەشیەوە دەڵێت، “جگە لەمەش حیجابەکەشمم خۆشدەوێت. پۆشینی حیجاب هێزت پێ دەبەخشێت.”

لەبارەی چۆنێتیی موسڵمانبوونییەوە ئەو دەڵێت، “شەوێکیان سەردانی مزگەوتێکم کرد و قورئانم خوێند، هەستمکرد ئارامی باڵی بەسەرما کێشا و تێگەیشتم و زانیم کە ئیسلام بۆ منە.” دەشڵێت، “بۆ ئێوارەی دواتر موسڵمانبوونی خۆمم ڕاگەیاند.”

پییەرسن وتووشیەتی، “نەمدەزانی کاتێک ڕەمەزان دەستپێدەکات دوای ٣٠ ڕۆژ (لە دەستپێکردنی) لەو شوێنە دەبم کە ئێستا پێی گەیشتووم (واتە نەمدەزانی کە بە موسڵمانبوونم کۆتایی دێت.)”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close