جیهانی ئیسلامیدونیا

ئەردۆغان: لەوانەیە ناچاربین دەروازەکان بەڕووی ئاوارەکاندا بۆ ئەوروپا بکەینەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرایکرد کە پێویستە پرسی دووقۆڵیی نێوان تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، نەبێتە ھۆی بە بارمتەگرتنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتییەکە و وڵاتەکەی.

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا لە هەنگاریا سازکرابوو، ئەردۆغان رایگەیاند، “ھەڵوێستی ئەم دواییانەی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە تورکیا دوورە لەوەی بنیاتنەرانە بێت. پێویستە پرسی دووقۆڵیی نێوان تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، نەبێتە ھۆی بە بارمتەگرتنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتییەکە و تورکیا”.

  • “چوار ملیۆن پەنابەر لە وڵاتەکەمانن”

سەرۆک کۆماری تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە تورکیا میوانداری لە چوار ملیۆن پەنابەر کردووە و وتی، “ژمارەیەکی زۆر لەمانە دەکرێت کۆچ بکەن، بەتایبەت بۆ ئەورووپا. ئەو ھەنگاوەی ویستوومانە لە رێگەی ناوچەی دامەزراندنی ئارامەوە بیھاوێژین، بە ئاراستەی دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی پەنابەرەکانی لای ئێمەیە بۆ ماڵەکانیان و خاکی خۆیان.”

  • “لە ئێستادا لە گرتووخانەکاندا زیاتر لە ھەزار و ١٥٠ داعشی ھەن”

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد کە خوشکی گەورەی ئەبوبەکر بەغدادی و ھاوسەرەکەیان قۆڵبەست کردووە و ئێستا لە زیندانن، وتیشی، “١٣ کەسمان لە نزیکترین کەسەکانی دەوروبەری دەستگیرکردووە، ئەوانە ئێستا لای ئێمەن. لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیھان وڵاتێکی دووەم نییە کە بەھێزتر لە تورکیا، کرداری دژی داعش ھەبێت.”

ھەروەھا وتیشی، “لە یەکەم ھەنگاودا نزیکەی سێ ھەزار چەکداری داعشمان لە ئەلباب لە چالاکی خست. ئێستا زیاتر ھەزار و ١٥٠ چەکداری داعش لە زیندانەکانی تورکیادا ھەن.”

  • “بۆچوونی تیرۆری باش و تیرۆری خراپ ‘ھی من و ھی تۆ’ نابێت”

ئەردۆغان رایگەیاند، “بەداخەوە ژمارەیەک لە ھاوبەشە ستراتیژییەکان لەگەڵ سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی کۆبوونەوە و ھەماھەنگییان ھەیە. ئەمە مایەی دڵتەنگیی ئێمەیە”. وتیشی، “بۆچوونی تیرۆری باش و تیرۆری خراپ ‘ھی من و ھی تۆ’ نابێت. ئەگەر ئەم بەرەنگاربوونەوەیە ئەنجام بدەین ئەوا بە پێداگرییەوە دەیکەین”.

ھەروەھا وتی، “قەدەغەی ھاتنمان بۆ نێو تورکیا خستووەتە سەر ٧٦ ھەزار کەس لە ١٥١ وڵاتی جیاواز. لە نێو ئەمانە داعش و تیرۆریستانی دیکەش ھەن.”

  • “بەردەوام دەبین لە میوانداریکردنی میوانەکانمان”

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی پەنابەرە سوورییەکانی وڵاتەکەی دوا و رایگەیاند، “پشتیوانیی بکرێین یان نا، ئێمە لە میوانداریکردنی میوانەکانمان (سوورییەکان) بەردەوام دەبین. ئەگەر زانیمان ئەم کارە ناچێتە سەر، ناچاردەبین دەروازەکان بکەینەوە.”

  • بابەتی سەردانیکردنی ئەمریکا

لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، “تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەروو ھەموو شتێکەوە و گرفتە ھەرێمایەتییەکان دەکەین. لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتەکانی S-400، پاتریۆت و F-35 دەکرێت.”

  • “مەزڵوم کۆبانی جیاوازیی لەگەڵ بەغدادی نییە”

ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دوا و رایگەیاند، “تەنھا بە کوشتنی ئەوانەی سەرکردایەتیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن، تیرۆر کۆتایی نایەت. ئەگەر بێت و نەتوانین پێویستییەکانی ھاوبەشیی ستراتیژیی بەجێبگەیەنین، ئەو تیرۆرەی ئەمڕۆ ئێمە دەکاتە ئامانج، سبەینێ لە وڵاتێکی دیکە دەدات.”

ھەروەھا وتی، “ھیچ جیاوازی نییە لە نێوان ئەبوبەکر بەغدادی و ئەو کەسەی ناوی مەزڵوم کۆبانییە. بەغدادیی چەند تیرۆریستێکی گرنگە، مەزڵوم کۆبانیش ئەوەندە”.

  • “S-400مان کڕی و ئەو کارە کۆتایی ھات”

سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگریی S-400 لە رووسیا لەلایەن وڵاتەکەیەوە، رایگەیاند، “S-400مان کڕی، ئەم کارە تەواوبووە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا پاتریۆتمان بداتێ، لە حاڵەتی گونجاویی مەرجەکاندا، دەتوانین بیکڕین. ئەمەمان بۆ خۆشیان پێشنیارکردووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close