دونیا

پوتین بۆ منداڵانی وڵاتەکەی: کتێبە دینییەکان بخوێننەوە

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە پێشنیاری چ کتێبێک بۆ منداڵان دەکات کە بیخوێننەوە وتی، “ئینجیل و قورئان و تەورات.”

درێژەی وەڵامدانەوەکەی پوتین ئەوەبوو، “با منداڵان ئینجیل بخوێننەوە، لە هەموو حاڵەتێکدا ئەوە باش و بەکەڵکە، با تەورات و قورئان بخوێننەوە، بە دڵنیاییەوە بۆ کوڕان و کچانیشمان باشن، چونکە سەرجەم دینەکانی دونیا لەسەر بنەمای بیرۆکەی مرۆڤایەتی بونیادنراون.”

پوتین ئاماژەی بەوەش کردووە کە جیهان دەبێتە جێگایەکی باشتر بە شوێنکەوتنی ئەو بیرۆکانە (واتە بە شوێنکەوتنی دینەکان.)

لەوبارەیەوە پوتین وتوویەتی، “لە هەموو دینەکانی دوونیادا مرۆڤایەتی بوونی هەیە، ئەگەر ئێمەش شوێن یاساکانی ئاینەکان بکەوین ئەوا جیهان دەبێتە شوێنێکی باشتر و ئارامتر و سەقامگیرتر.”

ڤلادیمێر پوتین یەکێکە لە هاوپەیمانە سەرسەختەکانی بەشار ئەسەد، کە لە دەستپێکی جەنگی ناوخۆی سووریاوە لەگەڵ ڕژێمەکەی ئەسەددا بە سەدان هەزار مرۆڤی بێتاوانیان لە سووریا کۆمەڵکوژکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close