كــوردستان
مامۆستا سەڵاحەدین: ١٢ ی ٥ بە ئیزانی خوا دەیبەینەوە

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین رایگەیاند کە دڵنیان بە ئیزنی خوا ١٢ ی ٥ لیستی ئیسلامی دەیباتەوە و رایگەیاند هەر ئەم برایەتیەی لەنێوان دوو هێڵی چەکداری و بانگەوازی ئیسلامیەکاندا دروست بووە سەرکەوتنێکی گەورەیە.
مامۆستا سەڵاحەدین گوتی “دڵنیاین بە ئیزانی ١٢ ی ٥ دەیبەینەوە. پشتیوان بەخوا شەوی هەڵبژاردن پێکەوە سوجدەی سەرکەوتن دەبەین”
مامۆستا سەڵاحەدین رایشیگەیاند کە شەکانەوەی ئاڵای بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی پێکەوە لەگەڵ ئاڵای کوردستان زۆر ناحەزی بێ تاقەت کردووە بەڵام دڵسۆزانێکی زۆریشی دڵخۆشکردووە.
مامۆستا سەڵاحەدین کۆتایی وتارەکەیشی بە ئایەتێک هێنا کە دەفەرموێ “وَأُخْرَىٰ تُحِبُّونَهَا ۖ نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ ”
لێرەوە ئەو بەشەی وتارەکەی مامۆستا سەڵاحەدین ببینن: