جیهانی ئیسلامیكــوردستان

ئەمریکا پاڵپشتیی زەمینی دەدات بە یەپەگە و پاڵپشتیی ئاسمانیی تورکیا دەکات

له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی یه‌كه‌م بڕگه‌ی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە باکووری سووریا، دوو هێلیكۆپته‌ری توركیا و سێ هێلیكۆپته‌ری ئه‌مریكا، سێیه‌م فڕینی هاوبه‌شیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامدا.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وە بڵاوكرده‌وه‌، تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی یه‌كه‌م بڕگه‌ی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە باکووری سووریا، دوو هێلیكۆپته‌ری توركیا و سێ هێلیكۆپته‌ری ئه‌مریكا، سێیه‌م فڕینی هاوبه‌شیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامدا.

لەلایەکی ترەوە ئه‌مریكا ٦٠ بارهه‌ڵگر پشتیوانیی لۆجستیی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا كرد كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌وه‌ کۆنترۆڵکراون. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ لۆكاڵییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراون، دوێنێ ئه‌مریكا له‌ ده‌روازه‌ی سیمێڵكای نێوان سووریا-عێراق، كاروانێك كه‌ له‌ نزیكه‌ی ٦٠ بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، تێپه‌ڕیوه‌.

له‌نێو كاروانه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌، ئۆتۆمبیلی كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی، موه‌لیده‌ و بارهه‌ڵگری داپۆشراو هه‌بوون. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوچه‌کانی ژێر دەستی رێكخراوی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌، رۆیشتوون.

به ‌پێچه‌وانه‌ی كاروانه‌كانی كه‌ له‌ رابردوودا ده‌نێردران، ئه‌م كاروانه‌ به‌ رۆژ ره‌وانه‌ كراوه‌. ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش، كاروانێكی ٦٠ بارهه‌ڵگریی له‌ هاوكاریی لۆجستیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌کانی ژێردەستی رێكخراوی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌، كردبوو.

ئه‌مریكا كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥وه‌ تا ئێستا به‌ هۆكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، پشتیوانیی سه‌ربازیی پێشكه‌ش بە رێكخراوی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ ده‌كات، له ‌ئێستادا له‌ سووریا ١٨ بنكه‌ و خاڵی سه‌ربازی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close