دونیا

سەرۆکی ئەمریکا بە گردبوونەوەیەکی ٢٠ کەسی دەڵێت قەرەباڵغتر لەچاو هەزاران کەسدا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی بە هەزاران کەس لە دژی خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو لە لەندەن، لە بەرامبەر گروپێکی ٢٠ کەسی کە پشتگیرییان لێ دەکرد رایگەیاند، “ئەمانە قەرەباڵغترن”.

لە سێهەم و دوایین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی پشتگیریی دەکەن بڵاوکردەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە، لەکاتی سەردانەکەیدا بەردەوام بیستوویەتی کە خۆپیشاندانی گەورە لە دژی بەڕێوەدەچێت و لە بەرامبەردا دەڵێت، “بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا. میدیای گەندەڵ ئەو قەرەباڵغییەی ڕقیان لێی بوو نیشانی بدەن، لەو کەسانە پێکهاتبوون کە بۆ پشتگیریی من و ئەمریکا کۆبووبوونەوە. بە پێچەوانەی خۆپیشاندەرانەوە زۆر زیاتر بە جۆش و خرۆشەوە بوون.”

لە چەند ڕۆژی رابردوو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆپیشاندانەکانی بە “زۆر زۆر بچووک” وەسفکرد و، هەواڵی ناڕەزایەتییەکانیشی بە درۆ لەقەڵەم دا.

بە پێچەوانەی گوتەکەی ترەمپەوە ئەم خۆپیشاندانانەی دژی ترەمپ لە لەندەن بەڕێوەچوون، بە هەزاران کەس بەشداربوون تیایدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close